
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، شەش ئەندامی کۆمیسیۆنی هونەرە جوانەکانی لە پۆستەکانیان دوورخستووەتەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ ئەوەی بە ئازادی و بێ ڕەخنە و دەستتێوەردان، پڕۆژەی دروستکردنی میوانخانەیەکی نوێ لە کۆشکی سپیدا جێبەجێ بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە کە ئیمەیڵ بۆ ئەندامەکانی کۆمیسیۆنەکە نێردراوە و پێیان وتراوە کە دەستبەجێ لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمیسیۆنی هونەرە جوانەکان، مێژووەکەی بۆ زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، پێکدێت لە شەش ئەندامی پسپۆڕ لە بواری تەلارسازی و پلاندانانی شاردا. ئەرکی سەرەکی ئەم کۆمیسیۆنە پێداچوونەوە و پەسەندکردنی دیزاینی هەر بینایەکی حکومییە لە واشنتن، چ نوێ بێت یان نۆژەن بکرێتەوە. تەنانەت سەرۆک و کۆنگرێسیش پێویستە ڕاوێژیان پێبکەن و ڕەزامەندی ئەوان وەربگرن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، لەوانەش دیزاینی کۆشکی سپی.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ لە ئێستادا بەنیازە میوانخانەیەکی نوێ لە کۆشکی سپیدا دروست بکات کە 300 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت. دەیەوێت بەپێی ویست و خواستەکانی خۆی ئەو میوانخانەیە دروست بکات و نایەوێت هیچ لایەنێک یان کەسێک دەست لە دیزاینەکەیدا وەربدات یان ڕەخنەی لێ بگرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە: "شەش ئەندامی نوێ بۆ کۆمیسیۆنەکە دیاری دەکەین کە بەدڵی سەرۆک ترەمپ کار بکەن و بڕیار بدەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




