لە سووریا 64 كەس بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەكانی جەنگ لە مانگێكدا کوژراون یاخود برینداربوون
- هەواڵ
- 1 تشرینی دووەم

کۆکردنەوەی پاشماوەی جەنگ لە سووریا
ئاڤا نیوز
لە سووریا، لە ماوەی مانگێكدا زیاتر لە 60 هاووڵاتیی سڤیل بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەكانی جەنگ كوژراون یاخود برینداربوون.
چیرۆكی سەرەكی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ڕاپۆرتی قوربانییانی مانگی تشرینی یەكەمی لە سووریا بڵاوكردەوە كە بەهۆی مین و تەقەمەنی نەتەقیو و پاشماوەكانی جەنگەوە، گیانیان لەدەستداوە یاخود بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتەكە، 13 هاووڵاتی لە ناوچە جیاوازەكانی سووریا گیانیان لەدەستداوە و 51 كەسی دیكەش برینداربوون كە بەشێكی زۆریان منداڵن.
ئەوەی پێویستە بكرێت: ڕوانگەی سووری لە ڕاپۆرتەكەیدا، جەخت لەسەر پاككردنەوەی ناوچە جیا جیاكانی سووریا دەكاتەوە لە پاشماوەكانی جەنگی چەندین ساڵە و گرژیی و ئاڵۆزییەكانی دوای 8ـی دیسێمبەری ساڵی ڕابردوو، لەڕێگەی لابردنی مین و تەقەمەنیی نەتەقیو و هۆشیاركردنەوەی خەڵكی لە مەترسییەكان.
وردەكاریی قوربانییەكان: لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی دیمەشق، 12 هاووڵاتیی سڤیل كوژراون كە چواریان منداڵن، 47 كەسی دیكەش برینداربوون كە 19ـەیان منداڵن. هاوكات لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی سوپای نیشتمانی، منداڵێك گیانی لەدەستداوە و دووانی دیكەش برینداربوونە، هەروەها لە ناوچەكانی ژێر حوكمڕانیی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان، دوو منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین، بریندار بوونە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: 2026 ساڵی کۆتاییهاتنی میلیشیاکان دەبێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی نەوت: بەرهەمی ساڵانەی گازی شل گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: 2026 ساڵی کۆتاییهاتنی میلیشیاکان دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا؛ ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت




