خاچی سوور سێ تەرمی دیکەی بارمتەکان بۆ ئیسرائیل دەگوازێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 تشرینی دووەم

سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
لە درێژەی جێبەجێکردنی بنەماکانی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتننامەی غەززە، خاچی سوور ڕایدەگەیێنێت، تەرمی سێ بارمتەی دیکەی گواستووەتەوە بۆ ئیسرائیل.
لێدوانی فەرمی؛ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور ڕاگەیاند، تەرمی سێ بارمتەی دیکەی گەڕاندەوە بۆ بەرپرسانی ئیسرائیل، پاشان بە ئامانجی پشکنین ڕەوانەی پزیشكی داد دەکرێن.
زانیاریی زیاتر؛ ئێستا ڕوون نییە کە حەماس کەی تەرمی ئەو 11 بارمتەی کە ماونەتەوە دەگەڕێنێتەوە، یان دەستی بە چەند تەرمی دیکە دەگات، ئەمەش لە کاتێکدایە، ئیسرائیل حەماسی بە چەندین پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست تۆمەتبار کردووە کە لە 10ـی ئۆکتۆبەرەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. هاوکات تەلئەڤیڤ دەشڵێت، "حەماس شوێنی تەرمەکان دەزانێت".
بۆچی گرنگە: دەستپێکردنی دانوستانەکانی قۆناغی دووەمی ئاگربەست بەستراونەتەوە بە ڕادەستکردنەوە تەرمی هەموو بارمتەکان بە ئیسرائیل. حەماس لەسەر ئەم پرسە دەڵێت، "پرۆسەکە قورسە و پێویستی بە کات هەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





