فازڵ میرانی بۆ دەنگدەران: بۆ ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی حكومڕانیی عێراق ببنە هاوبەشمان
- هەواڵ
- 1 تشرینی دووەم

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتیی كوردستان
ئاڤا نیوز
فازڵ میرانی، پەیامێك ئاراستەی هاونیشتمانیان دەکات و داوایان لێدەكات بۆ "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی حوكمڕانی، ببنە هاوبەشیان".
لێدوانی فەرمی؛ فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتیی كوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بە دەنگدەرانی كوردستان دەڵێت، "لەگەڵمان وەرن بۆ پرۆژەی فراوانكردن و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی حوكمڕانی، دەنگی ئێوە پابەندمان دەكات بەوەی، ئەو مافانەی دەتانەوێت بۆتانی جێبەجێ بكەین، و بە یاسا بیچەسپێنین و بەكردەوەش بەدواداچوونی بۆ بكەین.
میرانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەكەیدا دەڵێت، "هاونیشتمانیانی وڵاتی ئێمە، شایستەی هەموو ئەو شتانەن کە لێی بێبەشکراون یان دواخراوە، یان دەترسن لەوەی لەدەستی بدەن، لەگەڵمان بن و دەبینن چۆن پارێزگاریی لە مافەکانتان دەکەین و چۆن بەبێ هیچ منەتێک پێشکەشتانی دەکەین."
دووپاتیشی دەكاتەوە، "پارتی خەمی هەموو گەلانی عێراق هەڵدەگرێت، لە هەر کوێیەک بن، لە ناوەوە یان دەرەوەی عێراق، لە هەموو گوند و شارێک، لەسەر هەر کورسییەکی خوێندن، لەپێناو هەموو گوڵەگەنمێک، بۆ هەر کوڕ و کچێک، بۆ هەموو لاوان، بۆ فەرمانبەران، بۆ کاسبکارانی بازاڕ، بۆ ئەوانەی هەژار و برسیکراون و بەو هاوکارییانەی کە لە بنەڕەتدا موڵکی خۆیانە و منەتیان بەسەردا دەکرێت، بۆ خانەوادە سەربەرزە قوربانیدەرە بێبەشکراوەکان. لەگەڵمان بن، با پێکەوە سنوورێک بۆ نەهامەتییەکان دابنێین. هەرگیز دروست نییە ببینین مافەکانمان پێشێل دەکرێن یان تاکێک یان گرووپێک سازشیان لەسەر بکات.
زانیاریی زیاتر؛ بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتیی كوردستان لەکۆتاییدا نووسیویەتی، "ڕەوا نییە پۆست و پلەکان بەپێی میزاج و ئارەزوو ببەخشرێن. ناکرێت بێدەنگ بین لە ئاست ئەو مافانەمان، کە لێمان زەوت دەکرێت لەلایەن کەسانێکەوە کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان سوورن لەسەر دەستبەسەرداگرتنی چارەنووسی ئێمە، بە پشتیوانیی ئێوە و پێکەوە دەبینە بەربەستێکی پتەو لەبەردەم بەردەوامبوونی زیانەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- ژینگە
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە بۆ ئاڤا: ڕازین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە بۆ ئاڤا: ڕازین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران






