
ژمارەیەک لە پێشمەرگەی کوردستان
ئاڤا نیوز
بە هاوبەشی لەگەڵ تیمێکی پێشکەوتووی ڕاوێژکاری هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، پێداچوونەوە بە سیستمی پزیشکی سەربازی دەکرێت و ڕێنمایی نوێ بۆ دیارکردنی ئەرک و کارەکانی پزیشکی سەربازی دادەنرێن و سیستمێکی پزیشكی پێشکەوتوو دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی کار و پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگ و بایەخی تایبەت بە پزیشکی سەربازی جێبەجێ کراون، بەرداومیش کار لەسەر پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی تەندرووستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. ڕەزا ئیسماعیل سنیار، بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکیی گشتیی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای گوت، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ تیمێکی پێشکەوتووی ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان کار لەسەر پێداچوونەوە بە سیستمی پزیشكی سەربازی دەکرێت، ڕێنمایی نوێ تایبەت بە دیارکردنی ئەرک و کارەکانی پزیشکی سەربازی دادەنرێن، بۆ ئەوەی لە ئاستێکی بەرز و بە ستانداردی سەربازی پیشکەوتوو خزمەتگوزاریی تەندرووستی پێشکەش بە پێشمەرگە بکرێت، بە جۆرێک لە ئاست ناو و ڕۆڵ و قوربانیدانی پێشمەرگە بێت و سیستمێکی تەندروستیی پێشەنگ بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەنگاوی داهاتوو: لە ڕێگەی ئەو تیمە راوێژکارییەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی گشتیی پێشمەرگە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو تەواوی سیستمی پزیشکی پێشمەرگە دەگۆڕێت، بۆ ئەم پرۆسەیەش تەواوی پێداویستی لۆجستی و زانستی دابین دەکرێت.
ئەمەش بزانە: ئەو سیستمە نوێیە بە هاوبەشی لە نیوان تیمی سەربازیی ئەمریکی باڵا (Security Force Assistance Brigade) ناسراو بە SFAB و تیمی سەربازی ئەڵمانی باڵا و بەڕیوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە دەکرێت.
باکگراوند: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ لە پزیشکی تەندرووستی جێبەجێ کراون، گرنگترینیان ئەمانەن:
- بە دیجیتاڵکردنی کاروباری پزیشکی پێشمەرگە.
- دەستپێکردنی خوێندنی پارامیدیکی پزیشکی سەربازی بە ستانداردی جیهانی.
- دابین کردنی بیمەی تەندروستیی پێشمەرگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 15 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: ڕۆژی هەینی بارانە و کۆتایی بە شەختەبەند دێت
- ببینە و ببیستە
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر لە پێشوازی ساڵی نوێ دا
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پانۆرامای ڕووداوە گرنگەكانی كوردستان لەساڵی 2025ـدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
29 خولەک لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای سێ ڕۆژ لە داخرانی دەروازەی کێلێ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە ئاڤاوە بۆ ساڵی نوێ
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشوازی لە ساڵی نوێی زایینی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای پەیامەکەی ئۆجەلان وەزارەتی بەرگریی تورکیا هەڕەشە لە هەسەدە دەکات






