
گواستنەوەی گەنم بۆ کۆگاکانی فرۆشتن، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بۆ ئەمساڵ لە هەولێر 10 تەرزی گەنم و جۆ کە لە بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر پەسەند کراون، خراونەتە بەردەستی جووتیاران کە لەگەڵ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گونجاون.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان ساڵانە بەپێی بارانبارین، لە کۆتایی وەرزی پاییز و سەرەتای وەرزی زستان گەنم دا دەچێنرێت، بەپێی توێژینەوە کشتوکاڵییەکانیش، ئەگەر زوو باران ببارێت و پەڵەی بدات لە ناوەڕاستی مانگی 11 تا ناوەراستی مانگی 12 گونجاوترین کاتە بۆ چاندنی گەنم، بە تایبەت بۆ ئەو تەرزانەی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
لێدوانی فەرمی: عەبدولسەمەد محەممەد، بەڕێوەبەری توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: هەموو ئەو تەرزانەی پەسەند کراون توێژینەوەی زانستیی وردیان لەسەر کراوە و گونجاوترینن بۆ کەشوهەوای کوردستان.
زانیاریی زیاتر: هەشت تەرزی گەنم و دوو تەرزی جۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر پەسەند کراون کە ئەمانەن:
تەرزەکانی گەنم:
هەولێر دوو
هەولێر سێ
هەولێر چوار
هەولێر هەشت
هەولێر 10
هەولێر 14
کۆیە چوار
کۆیە 18
تەرزەکانی جۆ:
قەڵا یەک
قەڵا دوو
زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ زیاتر لە سێ هەزار تۆن لەو تەرزانە بەسەر جووتیاران دابەش کراون.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئەو تەرزانەی کە لە هەولێر تۆمار کراون و لەلایەن هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق پەسەند کراون، کێبڕکێی تەرزە بیانییەکان دەکەن لە ڕووی بەرهەم، کوالێتی، بەرگری بۆ نەخۆشی و بەرگەگرتنی کەمئاوی.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






