وەبەرهێنانی سۆران: لیژنەیەک سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكانی پرۆژەی كۆمەڵگەی لاوانی ڕواندزە
- هەواڵ
- 1 تشرینی دووەم

دیمەنی قەزای ڕواندز لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سۆران تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، لە ئاییندەیەكی نزیكدا، لیژنەی پێكهێنراو بۆ خستنەڕوو و چارەسەركردنی گرفتەكانی پرۆژەی كۆمەڵگەی لاوانی ڕواندز، ڕاپۆرتی خۆی بەرز دەكاتەوە، بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە و نەهێشتنی كەموكوڕییەكانیشی، پرۆژەكە ڕادەستی وەبەرهێنەرێكی دیكە دەكەین.
وێنە گەورەكە: پرۆژەی نیشتەجێبوونی كۆمەڵگەی لاوانی ڕواندز، لە ساڵی 2009 مۆڵەتی وەبەرهێنانی پێدرا، كۆمپانیای بەڵێندەر لەسەرەتای جێبەجێكردنی پرۆژەكەوە، تێبینی لەسەر كارەكانی دروستبوو، دەركەوت چەند سەرپێچییەكی یاسایی ئەنجامداوە و بەشێك لەو زەوییانەی ناو پرۆژەكە كە بۆ باخچە و شوێنی گشتیی تەرخان كرابوون، بە نایاسایی كردوویەتی بە خانوو و فرۆشتوویەتیەوە، جگە لەوەش فێڵی لە چەند هاووڵاتیەك كردووە و بە ساختە گرێبەستی لەگەڵدا كردوون و چەندین سەرپێچی دیكەی ئەنجامداوە.
چی ڕوویدا: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سۆران، مۆڵەتی كۆمپانیا بەڵێندەرەكەی هەڵوەشاندەوە، دواتر بە فەرمانی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی كوردستان، پرۆژەكە كرایەوە بە هەلی وەبەرهێنان.
لێدوانی فەرمی: دلڤان عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سۆران، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پرۆژەكە، لیژنەیەكمان بۆ بەدواداچوون بە كێشە و گرفتەكانی پرۆژەكە پێكهێناوە كە لە ماوەی 45 ڕۆژدا، دیراسەی وردی بابەتەكە بكەن و ئێستا لیژنەكە لە كارەكانیان بەردەوامن.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمپانیای جێبەجێكار، هەڵساوە بە فرۆشتنی زەوی و خانووی ناو پرۆژەكە بە نایاسایی لەڕێگەی فێڵ و ساختە، هاوكات خزمەتگوزارییەكانی ناو ماستەرپلانی پرۆژەكە، وەك پێویست جێبەجێ نەكردوەوە.
دووپاتیشی كردەوە، پاش دیراسەكردن و دیاریكردنی كەموكوڕییەكان، پرۆژەكە ڕادەستی وەبەرهێنەرێكی دیكە دەكەین كە خۆی خوازیاری تەواوكردنی پرۆژەكە بێت.
پەیوەست بەم بابەتە: لەماوەی ڕابردوودا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سۆران، ئاگاداری سەرجەم خاوەن یەكەكانی نیشتەجێبوونی لە پرۆژەی كۆمەڵگەی لاوانی ڕواندز كردەوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بەمەبەستی پشتڕاستكردنەوەی خاوەنداریەتیی یەكەكەكانیان لەناو پرۆژەكە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






