ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 تشرینی دووەم

هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا ڕایدەگەیێنێت، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل و ناوی کۆتایی براوەکانی هەڵبژاردن دەرچووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 05-10-2025، بە بەشداری نزیکەی حەوت هەزار ئەندامی دەستەی دەنگدەران و هەزار و 578 کاندید، یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمان لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە سووریا بەڕێوەچوو. بەڵام لە چەند ناوچەیەک هەڵبژاردنەکە بە هۆکاری جیاواز نەکرا.
پەیامی فەرمی: نووار نەجمە، وتەبێژی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا، ئەمڕۆ شەممە (1ی تشرینی دووەمی 2025) لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە "ئێکس" ڕایگەیاند، ناوی کۆتایی براوەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل دەرچووە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی نەجمە، هێشتا ژمارەیەک کورسی لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکانی ڕەققە و حەسەکە، هەروەها هەموو کورسییەکانی پارێزگای سوەیدا بە بەتاڵی ماونەتەوە تاوەکو هەڵبژاردنی تەواوکاری بۆیان ئەنجام دەدرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی گەل، دوای بڵاوبوونەوەی ناوی سێیەکی کۆتایی ئەندامان دێت کە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە دادەنرێن، بە پێی دەقی ڕاگەیاندنی دەستووری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرلەمانی نوێی سووریا لە 210 ئەندام پێکدێت، لەو ژمارەیەش 140 کورسیی بە دەنگدانی دەستەی دەنگدەران دیاری کراون و 70 پەرلەمانتارەکەی دیکەش لەلایەن سەرۆککۆماری سووریاوە دیاریی دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






