
دیمەنی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا، 26 کیلۆمەتر لە شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی بەڕووی هاتووچۆی هاونیشتمانیان دەکرێتەوە، کە دەبێتە هۆی هێنانە کایەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ شۆفێران.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی پڕۆژەیەکی ستراتیژییە، ساڵی 2012 دیزاینی بۆ کراوە، بەڵام نەتوانرا جێبەجێ بکرێت، تا لە 11-7-2020 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا و دەست بە کارکردن لە شەقامەکە کرا، کە 400 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: کارکردن لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە بە خێرایی جێبەجێ دەکرێت، درێژییەکەی 37 کیلۆمەترە و چەند ڕۆژی داهاتوو 26 کیلۆمەتری شەقامەکە دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای گوت: ئەو 26 کیلۆمەترە تەواو بووە، کە تاسڵوجە بە شەقامی تانجەڕۆ دەبەستێتەوە، شەقامەکە لە ڕێگەی بەرزە پردێکەوە بە گەڕەکی بەکرەجۆش دەبەسترێتەوە.
بۆچی گرنگە: کردنەوەی ئەو بەشەی شەقامەکە کارئاسانی زۆر بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانیان و جموجۆڵی بازرگانی دەکات، هاوکات قەرەباڵغی ناوشاری سلێمانی کەمدەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: شەقامەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی خۆماڵی بە ستانداردی جیهانی دروست دەکرێت، یەک ئۆڤەر پاس، پێنج ئەندەر پاس، یەک پردی بەرز، حەوت یەکتربڕ و 68 ئاوبەرە لەخۆ دەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






