پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ زیاتر لە 21%ـی جێبەجێ کراوە کارکردن لە دوو پڕۆژەی دیکەش دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 تشرینی دووەم

دیمەنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ. وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری
ئاڤا نیوز
کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەردەوامە و زیاتر لە 21٪ی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە، ئامادەکاریش بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان و پڕۆژەی ئاوی سلێمانی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژیی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی جێبەجێ کردووە، ژمارەیەک پڕۆژەش لە باری جێبەجێ کردنن، هەموو ئەو پڕۆژانەش کێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی درێژ چارەسەر دەکەن و پشت بە سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی سەبەستن.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، لە یەک کاتژمێردا توانای دابینکردنی سێ هەزار و 400 مەترسێجا ئاوی هەیە زیاتر لە 21%ـی کارەکانی جێبەجێ کراوە.
ئاری ئەحمەد ئەمانەشی وت:
پڕۆژی ئاوی دووکان - سلێمانی، لە یەک کاتژمێردا توانای دابینکردنی 20 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە، پڕۆژەکە ڕادەستی بەڵێندەر کراوە و لیژنەی سەرپەرشتی بۆ دانراوە و لە داهاتووێکی نزیک دەچێتە باری جێبەجێ کردن.
پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان، کە لە یەک کاتژمێردا توانای بەرهەمهێانی هەزار مەترسێجا ئاوی هەیە و دەتوانرێت لە داهاتوو 500 مەتر سێجا توانای پڕۆژەکە بەرز بکرێتەوە، دەستپێکردنەوەی کارکردن لەو پڕۆژەیە دەستیان پێکردووە، کارە مەدەنییەکان تەواو بوون، ئێستا کار بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی پڕۆژەکە و ئامێرە کارەباییە پێویستەکان دەکرێت.
بۆچی گرنگە: بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە، کێشەی ڕیشەیی ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی و چەمچەماڵ و دەربەندیخان دەکەن، هاوکات بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەویش کەم دەکاتەوە، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە لە پارێزگاری لە ئاوی ژێرزەوی و کەمکردنەوەی زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






