لە دوو ساڵی شەڕی سوودان 12 ملیۆن کەس ئاوارە بوون و 400 هەزاریش کوژراون
- جیهان
- 1 تشرینی دووەم

دیمەنی ئاوارەبوونی خەڵکی سوودان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ماوەی دوو ساڵە شەڕ لەنێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بەردەوامە. زۆرترین هاووڵاتی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە. بەگوێرەی ئامارەکان نزیکەی 12 ملیۆن کەس ئاوارە بوون و 400 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ساڵە شەڕ لەنێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە هەرێمی دارفۆر لە ڕۆژئاوای سوودان دەستیپێکردووە. ماوەی 18 مانگ بوو هێزەکانی پشتیوانیی خێرا گەمارۆی شاری فاشەریان دابوو، بەڵام یەکشەممەی ڕابردوو، توانییان شارەکە کۆنترۆڵ بکەن و بەوەش هەر پێنج ویلایەتی دارفۆریان کۆنترۆڵ کرد.
لێدوانی فەرمی: ئادەم ڕیجال، وتەبێژی هەماهەنگی ئاوارە و پەنابەرانی دارفۆر ئاشکرای کردووە، 700 منداڵی بێ دایک و باوک گەیشتوونەتە ناوچەی تەویلە لە باکوری دارفۆر، ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان زۆرترین زیانیان بەرکەووتوە، حاڵەتەکانی بەدخۆراکی لەنێوانیاندا زیاتر تۆماردەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: تۆڕی پزیشکانی سودان گەیشتنی 642 کەسی ئاوارەی لە شاری فاشەرەوە بۆ ناوچەی دەبا لە ویلایەتی باکوور ڕاگەیاند، ئەمەش دوای "گەشتێکی سەخت و مەترسیدار" بەهۆی ئەو پێشێلکارییانەی کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئەنجامدەدرێن.
ژمارەکان وا دەڵێن: ڕۆژنامەی "فایناشناڵ تایمز"ـی بەریتانی لەسەر زاری بەرپرسانی ڕێکخراوە مرۆییەکانەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەشێوەی مەیدانی لە ناو نەخۆشخانەی سعوودیە لە فاشەر زیاتر لە 460 کەسیان کوشتووە، لەنێویاندا نەخۆش و کارمەندی تەندروستی هەن.
بەگوێرەی ئاماری سوپای سوودان کە پێشتر بڵاویکردووەتەوە، تەنیا لە 26 و 27ـی ئەم مانگە زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتیی مەدەنیی بێ چەک لەسێدارەدران و کوژران کە زۆربەیان ژن و منداڵ و بەساڵاچوو بوون، تاوەکو ئێستاش بە هەزاران کەسی دیکە کوژراون.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ـی ئەمریکی، سوودان بەدەست گەورەترین قەیرانی مرۆیی لە جیهاندا تێدەپەڕێت، 12 ملیۆن کەس ئاوارەبوونە و 400 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە لە ماوەی دوو ساڵی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە، بە درێژایی ساڵ و نیوێک 260 هەزار کەس لە فاشەر گەمارۆدرابوون لە بارودۆخی سەختی مرۆیی دەژیان، لەکۆی ئەو ژمارەیەش بەپێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، زیاتر لە 65 هەزار کەس لە فاشەر هەڵاتوون و دەیان هەزار کەسیش گیریان خواردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات






