خانەوادەی چالاکوانەکەی چەمچەماڵ: ئاڤا هۆکاری ئازادکردنی کوڕەکەمان بوو
- هەواڵ
- 1 تشرینی دووەم

محەممەد قوربانی، چالاکوانی چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی چالاکوانێکی چەمچەماڵ لەسەر پۆستێکی فەیسبووک دەستگیرکرا و 17 ڕۆژ لە زیندان هێڵرایەوە، سەرەنجام ئازاد کرا. خانەوادەکەی دەڵێن، "ئاڤا هۆکاری ئازادکردنی کوڕەکەمان بوو".
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد قوربانی، چالاکوانی چەمچەماڵ، لە ناوەڕاستی مانگی 10 پۆستێکی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە و نووسی " کاك قوباد نوێنەرەکانت هیچ خزمەتێکی شاری چەمچەماڵ ناکەن و ئاسایش دەستوەردان لە کاری دادگا دەکات". چەند ڕۆژێک دواتر بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیر کرا.
لێدوانی فەرمی: ڕەئوف قوربانی، باوکی محەممەد قوربانی بە ئاڤا میدیای وت، ، دوای 17 ڕۆژ مانەوەی کوڕەکەم لە زیندان بەهۆی گوشارەکانی ئاڤا میدیاوە ئازاد کرا. سوپاسی ئاڤا و هەوراز گوڵپی دەکەم کە بوونە هۆکاری ئازادکردنی.
ڕەئوف قوربانی دەشڵێت: بێتاوان دەستگیر کرابوو، کاتێک ئاڤا ئەم بابەتەی جووڵاند و لە هەواڵەکان باسی کرد، ئازاد کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد قوربانی، برازای ڕۆژنامەنووس و نووسەری دیاری کوردستان، عارف قوربانییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





