ئاڤا نیوز
کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی "هۆنچی" کە بە "شانازی پیشەسازیی چین" ناسراوە و ئۆتۆمبێلی فەرمی سەرۆکی چینە، نوێنەرایەتی فەرمی خۆی لە شاری هەولێر دەکاتەوە. کە لە هەولێرەوە بەسەر شارەکانی تری عێراقدا دابەش دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئۆتۆمبێلی هۆنچی، کە ناوەکەی بە واتای "ئاڵای سوور" دێت، نەک تەنیا ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی نییە، بەڵکو گوزارشتە لە مێژوو و شکۆمەندی کۆماری میللی چین. یەکەم ئۆتۆمبێلی ئەم براندە لە ساڵی 1958 دروستکراوە و یەکەم ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕیشی لە ساڵی 1960 بەرهەمهاتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆکاری هاتنی ئەم کۆمپانیا چینییە بۆ هەرێمی کوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پشتیوانییەی حکومەتی کوردستان لە کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەرانی بیانی. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەداوە کە بازاڕێکی سەقامگیر لە کوردستاندا هەیە و سەرمایەکانیان پارێزراو دەبێت. هەر بۆیە بڕیاریانداوە کە هەولێر وەک ناوەندێکی سەرەکی بۆ دابەشکردنی بەرهەمەکانیان لە عێراقدا هەڵبژێرن و سوپاسی حکومەتی کوردستانیشیان کرد بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
زانیاریی زیاتر: ئۆتۆمبێلەکانی هۆنچی خاوەنی تایبەتمەندی زۆر پێشکەوتوون، بە جۆرێک کە نرخەکانیان لە 20 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات و تا زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار بەرز دەبێتەوە. دە جۆری جیاوازی هەیە، لەوانە ئۆتۆمبێلی بەرز، نزم و قەمەرە، هەروەها جۆری بەنزین و کارەباییان هەیە. پاسی ڤی ئای پیی هەیە کە بە گوتەی خۆیان، هاوشێوەی هۆتێلێکی لوکسە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێ وێنەیە.
لە سەرەتادا ئۆتۆمبێلەکانی هۆنچی تەنیا بۆ کەسایەتییە گرنگەکان، وەک سەرۆک و بەرپرسە باڵاکانی چین، دروست دەکران. بەڵام بەهۆی خواستی زۆری خەڵک، ئێستا بۆ بەکارهێنانی گشتیش بەرهەم دەهێنرێن.
یەکێک لەو چیرۆکانەی دەربارەی ئەم ئۆتۆمبێلە بڵاو بووەتەوە، ئەوەیە کە کاتێک سەرۆکی چین سەردانی ئەمریکای کردووە و بە ئۆتۆمبێلی هۆنچییەکەیەوە چووە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، سەرسامی خۆی بە جوانییەکەی دەربڕیوە و وتوویەتی "ماشائەڵڵا لەم ئۆتۆمبێلە جوانە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ وەرزشوانانی سیدەکان داوای یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی نەرویجی ڕۆبۆتێک تایبەت بە کاروباری ماڵەوە دروست دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵدیڤ جگەرەکێشان لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوە قەدەغە دەكات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژانە هەزاران دار لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەچێنرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سەرۆکی ئەمریکا و مێلانیا ترەمپ لە هالۆوین شیرینی بەسەر منداڵان دابەش دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ وەرزشوانانی سیدەکان داوای یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەن
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی نەرویجی ڕۆبۆتێک تایبەت بە کاروباری ماڵەوە دروست دەکات





