
شەقامی 100 مەتری هەولێر
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی 100 مهتریی ههولێر دەستی بە کارەکانی کردووە و تیمەکانی خزمەتگوزاریی بەردەوامن لە کارکردن، ئێستا پڕۆسەکە خێراتر کراوە بۆ ئەوەی پێش وادەی خۆی تەواو بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە 7-10-2025، بەردی بناغەی دووبارە قیرتاوکردنی هەشت کیلۆمەتری شەقامی 100 مەتریی شاری هەولێر دانرا، ئێستا کارەکان خێراترکراون بۆ ئەوەی بەزووترین کات تەواو بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: ئێستا كاركردن لەپڕۆژەکە زۆر به باشی بهڕێوهدهچێت و پڕۆسەکە خێراترکراوە بۆ ئهوهی لە نزیکترین کاتدا شەقامەکە بکەوێتەوە خزمەت هاتووچۆی هاونیشتمانیان و شۆفێرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەشەی نۆژەن دەکرێتەوە لە چواڕیانی ڕێگای مووسڵ دەست پێ دەکات تا چواڕیانی ڕێگای مەخموور، وابڕیارە لە ماوەی 120 ڕۆژ، بە درێژی هەشت کیلۆمەتر، بە بڕی سێ ملیار و 550 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کارەکانی نوژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی تەواو بکرێت.
بۆچی گرنگە: شهقامی 100 مهتریی ههولێر، دوای شهقامهكانی 120مهتری و 150مهتریی ههولێر، یهكێكه له شهقامه گهوره و گرنگهكانی شاری ههولێر، كه شارهكانی كهركووك و دهۆك و سلێمانی و حاجی ئۆمهران و سۆران و شهقڵاوه وهك تۆڕێكی بازنهیی به ههولێر دهبهستێتهوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






