
وێنەی ئەحمەد شەرع و ئاڵای نوێی سووریا
ئاڤا نیوز
بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا بچێتە کۆشکی سپی و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا دوای سەردانەکەی شەرع، سووریا بە فەرمی دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانیەتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.
لێدوانی فەرمی: تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا پشتڕاستیکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە 10ـی نۆڤمبەر لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
- باراک ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە سەردانەکە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی بەئەندامبوونی سووریایە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کە لە ساڵی 2014 دامەزراوە و لەلایەن ئەمریکاوە سەرکردایەتیی دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی لیستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مێژووی سەردانەکانی سەرکردە بیانییەکان، ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ سەرۆکێکی پێشووی سووریا سەردانێکی فەرمی بۆ واشنتن نەکردووە، بەم پێیە شەرع یەکەم سەرۆکی سووریایە بە فەرمی بچێتە واشنتن.
بۆچی گرنگە: هەرچەندە شەرع پێشتر سەردانی نیویۆرکی کردبوو بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلوول، بەڵام ئەم سەردانەی شەرع دەبێتە یەکەم سەردانی سەرکردەیەکی سووریا بۆ واشنتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




