چەند پەیامێکی ئاگرین لە مەسرور بارزانییەوە بۆ نەیارانی و تەواوی خەڵکی کوردستان
- هەواڵ
- 2 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری لە شەقڵاوە، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی، جەماوەری پارتی هەمیشە ڕووبەڕووی پیلانی ناحەزان وەستاونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵێکی جەماوەری گەورە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و پشتگیری لە لیستی 275ـی پارتی لە شەقڵاوە بەڕێوەچوو.
پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی لە کەرنەڤاڵە جەماوەرییەکەی پارتی ڕایگەیاند: مێژووی پارتی دیارە و هیچ هێزێک ناتوانێت بمانچەمینێت، نوێنەرانی پارتیش وەک لایەنەکانی دیکە ڕێککەوتنی ژێربەژێر ناکەن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: جەماوەری پارتی هەمیشە ڕووبەڕووی پیلانی ناحەزان وەستاونەتەوە، ئەو پرسیارەش لە خۆتان بکەن جگە لە نوێنەرانی پارتی کام لایەن لە بەغدا بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان کردووە؟، بۆئەوەی کوردستان بەهێزبێت دەبێت پارتی بەهێز بێت.
"ئێستا لەسەر ئاستی کوردستان پارتی هیچ ڕکابەرێکی نەماوە، دەبێت لە بەغداوە ڕێگری لە پیلانی دوژمنانی کوردستان بکەین، ئەوەش بزانن بۆ پارتی خەڵک و خاکی کوردستان ئامانجە و ئامادەیە خۆی بۆ بەخت بکات."
مەسرور بارزانی لە وتارەکەیدا ئەمانەشی وت:
٠ دەبێت کاندیدەکانی پارتی سەرکەون بۆ ئەوەی بەرگری لەمافی هەموو پێکهاتەکان بکەن.
٠ مێژووی پارتی دیارە، شاخی سەفین شاهێدی داستانەکانی پارتین.
٠ لایەنە ناحەزەکان ئەوەی لێرە پێیان کرا کردیان و نەیانتوانی بمانوەستێنن.
٠ لایەنەکانی دیکە جگە لە قسە هیچ دەسکەوتێکیان بۆ هەرێمی کوردستان نەبووە.
٠ پارتی خۆی بە خاوەنی هەموو خاکی کوردستان دەزانێت.
٠ با هیچ کەسێک وا بیرنەکاتەوە خاوەنی بەشێکی هەرێمی کوردستانە، چونکە پارتی خاوەنی هەرێمی کوردستانە.
٠ ڕێگریکردن لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسکەوت نییە.
٠ پارتی بە هیچ جۆرێک ئامادەنییە سازش لەسەر ئەوە بکات پلە و پۆست ببێتە بنەمای پێکهێنانی حکومەت.
٠ حکومڕانی بە دز و گەندەڵ و مافیا ناکرێت، حکومڕانی بە خەڵکی دڵسۆز دەکرێت.
٠ ئازادی ئەوەنییە بە تۆپ و تانک بڕۆیتە سەر هۆتێلێک یان بچێتە سەر ئۆپۆزسیۆنی خۆت.
٠ ئەوانەی باسی ئازادی دەکەن مەرجە خۆیان بەکرێگیراو نەبن.
٠ حوکمڕانی بە خەڵکی دیکە ناکرێت بەس بە پارتی دەکرێت.
٠ ئەوەی ئامادەبووە خاک بفرۆشێت، چۆن ئێستا دڵسۆزی خاکەکەی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی هەسەدە بۆ ئاڤا: ئاگربەست بۆ ماوەی یەک مانگ درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی هەسەدە بۆ ئاڤا: ئاگربەست بۆ ماوەی یەک مانگ درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران





