
شاسوار عەبدولواحید بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە و لە 12-8-2025 دەستگیر کراوە
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو کەناڵی ئێن ئاڕ تی بەرنامەیەکی تۆمارکراوی دەنگی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بڵاو بکاتەوە، بەڵام ئێن ئاڕ تی دەڵێت هێزێک هەڵیکوتاوەتە سەر کەناڵەکەیان و ڕێگەیان پێنەداون پەخشی بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیار بوو کەناڵی ئێن ئاڕ تی کاتژمێر 07:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەرنامەیەکی تایبەت لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاوبکاتەوە، بەڵام ئێن ئاڕ تی دەڵێت هێزێک هەڵیکوتاوەتە سەر کەناڵەکەیان و ڕێگەیان پێنەداون پەخشی بکەن.
ئاڤا زانیویەتی بەرنامەکە دەنگی و تۆمار کراو بووە، پەیوەست بووە بە هەڵبژاردن و لەڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵی کراوە.
جووڵانەوەی نەوەی نوێش بڵاوی کردووەتەوە هێزەکە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی کوردستان بووە، بەڵام هیچ وێنە و ڤیدیۆیەکی هێزەکەیان بڵاونەکردەوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی سەرچاوەیەکی ئاڤا لەناو ئێن ئاڕ تی، ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیس چوونەتە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، پێیان گوتوون نابێت بەرنامەکە پەخش بکرێت.|
کارمەندێک چووەتەوە ژوورەوە جلی مەدەنی لەبەر بووە، ناسنامەیەکی تایبەتی پێبووە لەگەڵ نووسراوێکی فەرمی، پێیگوتوون بە بڕیاری وەزارەتەکانی ناوخۆ و ڕۆشنبیری نابێت بەرنامەکە پەخش بکرێت.
کارمەندەکە ڕوونی کردووەتەوە بەپێی یاسا بەکارهێنانی وێنە و دەنگی کەسێکی سزادراو لە زیندان نابێت بۆ هیچ مەبەستێک بەکاربهێنرێت.
زانیاریی پەیامنێر: دەنگۆ بڵاوبووەتەوە هێز برابێتە سەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی، بەڵام چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا چووەتە لای ئێن ئاڕ تی وەک خۆی دەڵێت هیچ هێزێکی نەدیوە.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلسی سلێمانی بە ئاڤای وت، ئاگادار نین و هیچ هێزێک لە دەوروبەری ئێن ئاڕ تی جێگیر نەکراوە و نەبینراوە.
باکگراوند؛ شاسوار عەبدولواحید بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی لەسەر کەیسی هەڕەشە و ناوزڕاندن سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە. لە 12-8-2025 دەستگیر کراوە و ئێستا حوکمەکەی تەواو دەکات. جگە لەوە نزیکەی 80 کەیسی تری لەسەرن و هێشتا یەکلانەکراونەتەوە، زۆربەی کەیسەکانیش پەیوەندییان بە پشکەکانی چاڤی لاندەوە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





