پێشەوا هەورامانی لەبارەی چوونی هێز بۆ سەر ئێن ئاڕ تی ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 2 تشرینی دووەم

دیمەنی بارەگای کەناڵی ئێن ئاڕ تی
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەت ڕەتی دەکاتەوە ئەو هێزەی هەڵیکوتاوەتە سەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەریان و ڕێگرییان کردووە لەوەی بەرنامەیەکی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەکە پەخش بکرێت کە لە زیندان لەگەڵی کراوە.
جووڵانەوەی نەوەی نوێش بڵاوی کردووەتەوە هێزەکە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی کوردستان بووە، بەڵام هیچ وێنە و ڤیدیۆیەکی هێزەکەیان بڵاونەکردەوە.
بڕیار بوو بەرنامەکە کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە پەخش بکرێت بەڵام نەکرا. ئاڤا زانیویەتی بەرنامەکە دەنگی و تۆمار کراو بووە، پەیوەست بووە بە هەڵبژاردن و لەڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵی کراوە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئەو هێزەی چوونەتە سەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی هیچ پەیوەندییەکیان بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە.
پێشەوا هەورامانی پشتڕاستی کردووەتەوە کە هێز چووەتە سەر کەناڵەکە، بەمپێیەش بێت هێزەکە حیزبی و سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە کە لەو پارێزگایە باڵادەستە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی سەرچاوەیەکی ئاڤا لەناو ئێن ئاڕ تی، ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیس چوونەتە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، پێیان گوتوون نابێت بەرنامەکە پەخش بکرێت، کارمەندێک چووەتەوە ژوورەوە جلی مەدەنی لەبەر بووە، ناسنامەیەکی تایبەتی پێبووە لەگەڵ نووسراوێکی فەرمی، پێیگوتوون بە بڕیاری وەزارەتەکانی ناوخۆ و ڕۆشنبیری نابێت بەرنامەکە پەخش بکرێت. کارمەندەکە ڕوونی کردووەتەوە بەپێی یاسا بەکارهێنانی وێنە و دەنگی کەسێکی سزادراو لە زیندان نابێت بۆ هیچ مەبەستێک بەکاربهێنرێت.
باکگراوند؛ شاسوار عەبدولواحید بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی لەسەر کەیسی هەڕەشە و ناوزڕاندن سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە. لە 12-8-2025 دەستگیر کراوە و ئێستا حوکمەکەی تەواو دەکات. جگە لەوە نزیکەی 80 کەیسی تری لەسەرن و هێشتا یەکلانەکراونەتەوە، زۆربەی کەیسەکانیش پەیوەندییان بە پشکەکانی چاڤی لاندەوە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




