
دیمەنی جووتسایدی حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
سبەی دووشەممە لە ناحیەی حاجی ئۆمەران سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە کردنەوەی جووتسایدی حاجی ئۆمەران پرۆژەیەکی دیکەی ستراتیژی دەخاتە خزمەت هاووڵاتیان.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دراوە بەتایبەتی پرۆژەی ڕێگاوبان، لەم چوارچێوەیەشدا پرۆژەی جووتسایدی حاجی ئۆمەران کە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی جێبەجێکراوە، دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: جووتیار خوادا بەڕێوەبەری پرۆژەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پرۆژەی جووتسایدی حاجی ئۆمەران بە گوژمەی 35 ملیار و 150 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار لەلایەن کۆمپانیای نۆرسلایت لیڤینگەوە جێبەجێکراوە. درێژییەکەی دوو کیلۆمەتر و نیوە، پانییەکەی 25 مەترە، کەچی پانی ڕێگا کۆنەکە هەشت مەتر بوو.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە پێکدێت لە ئاوەڕۆ، دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە، تۆڕی ڕووناکی، هێڵی خزمەتگوزاری، پارکینگ و نیشانەکانی هاتووچۆ. لە ماوەی 200 ڕۆژ تەواو کرا، لەلای ڕاستی ڕێگاکە 200 دیواری ڕاگر دروستکراوە بۆ نەهێشتنی مەترسی داڕووخان، لای چەپ 190 دیواری ڕاگر دروستکراوە. زیاتر لە هەزار دار لەسەر شۆستەکان چێندراون و 170 کورسی دوو نەفەری و 170 تەنەکەی خۆڵ بە درێژایی ڕێگاکە دانراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێگاکە سەرەتای هاتنی گەشتیارانە لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ناو هەرێمی کوردستان، دەبێتەهۆی ئاسانکاری جموجۆڵی بازرگانی و هاتووچۆی هاووڵاتیان، چونکە ڕێگا کۆنەکە یەک ساید بوو و ئاستەنگییەکی زۆری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان و چالاکی بازرگانی دروستکردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






