ئاڤا نیوز
بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە، دادگایکردنی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگاییەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
چیرۆکی سەرەکی: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە ئێستا لە زیندانە، پێشتر لەسەر سكاڵای شادی نەوزاد، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی لەسەر کەیسی هەڕەشەی ناوزڕاندن، سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرچووە و ئێستا ماوەی زیندانییەکەی لە زیندان بەسەردەبات.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 3-11-2025، دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
زانیاریی تایبەت: حاکم سەلاح وتەبێژی دادگای سلێمانی بە پەیامنێری ئاڤای وت: هەر ساتێک لەلایەن دادوەرەوە بۆ دادگایکردن دابنرێت، دەبێت دادگاییەکە لەو کاتەدا بەڕێوەبچێت، بەڵام چەند خولەکێکیش پێش کاتی دادگاییەکە دەکرێت بە هەر هۆکارێکی گونجاو دادوەر بڕیاری دواخستنی دادگاییەکە بدات.
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای دواخستنی کاتی دادگاییەکەی شاسوار عەبدولواحید، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ بەرێوەچوونی دادگایی داهاتووی دیاری نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەكان دادگا چاوەڕوانی بەڵگەی پێویست بووە کە لەلایەن سکاڵاکار و سکاڵالێکراوە بخرێنە ڕوو، ئەمەش نەکراوە، بۆیە بڕیاری دواخستنی دادگاییەكە دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






