مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت؟
- کوردستان
- 3 تشرینی دووەم

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
عێراق بۆ ساڵی نوێ چەند بڕیارێک لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلەوە دەردەکات، ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە لە هەرێمی کوردستان دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی کەمیی جۆری هۆکارەکانی گواستنەوەی وەک میترۆ و شەمەندەفەر، بەشی هەرە زۆری هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ هاتووچۆکردن بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئۆتۆمبێل دەبەستن، بۆیە خواستی بەردەوام لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل هەیە، بەمەش ڕۆژانە دەیان جۆری جیاوازی ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی پلاندنانی عێراق لە 1-1-2026ـەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی سووتاو، ژێرئاو کەوتوو، ئەوانەی تووشی زیانی گەرەبوون هاوردەی وڵاتەکە بکرێت، ئاڤا میدیا لە هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ پرسەکە دەکات.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای وت: ئێمە ئۆتۆمبێل بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێل هاوردە دەکەین، مەرجیشە ئۆتۆمبێلەکە سووتاو، شانسی بڕاوە، لەحیم کراو و ژێرئاو کەوتوو نەبێت، هەروەها بەردی گزۆزی دەرنەهێنرا بێت. مەرجەکانیش بەم شێوەیە دەمێننەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە 11 مانگی ڕابردوودا 758 مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە بازرگانان دراوە، بەم مۆڵەتانە 158 هەزار و 399 ئۆتۆمبێل هێنراونەتە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






