
دیمەنی سمارت بۆردی تایبەت بە قوتابیان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن سمارت بۆرد (تەختەی دیجیتاڵی)ـی بۆ چەند قوتابخانەیەکی بازنەی یەکەمی خوێندن دابین دەکات. پەیوەستکراون بە ژیریی دەستکردەوە.
وێنە گەورەکە: بۆئەوەی قوتابیان بە نوێترین ئامێر و شێوازیی سەردەمیانەی فێربوون ئاشنا بكرێن، بەجۆرێک کە هاوتا و نزیک بێت لەگەڵ سیستەم و پڕۆگرامی خوێندنی وڵاتانی پێشکەوتوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە تەختەی دیجیتاڵی بۆ قوتابخانەکان دابین بکات.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک قۆناغی یەکەم بە بەهای 430 ملیۆن دینار، 200 تەختەی زیرەک (سمارت بۆرد) بۆ ژمارەیەک لە قوتابخانە حکومییەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە، لەگەڵ ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و خوێندنی کوردی لە کەرکووک دابینکران، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنیان.
بۆچی گرنگە: سمارت بۆرد (تەختەی دیجیتاڵی) یەکێکە لە هۆیە پێشکەوتووەکانی فێرکردن، توانای بەکارهێنانی وێنە و ڤیدیۆ و دەنگی هەیە، سەرنجی قوتابی بۆ وانەکان ڕادەکێشێت و بابەتەکان ڕوونتر دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا کەشێکی چالاک لە نێوان قوتابییەکان دروست دەکات و زانیارییەکان لە مێشکی قوتابی باشتر دەچەسپێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست






