ئەو دوو کەسەی لە شەقامی 120 مەتری هەولێر بە هەڕەمەکی تەقەیان دەکرد دەستگیرکران
- کوردستان
- 3 تشرینی دووەم

دیمەنی تەقەکەرەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پۆلیسی هەولێر ئەو دوو تەقەکەرەی دەستگیرکرد کە ئەمشەو بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە نزیک شەقامی 120 مەتری هەولێر بە هەڕەمەکی تەقەیان دەکرد.
چیرۆکی سەرەکی: بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، وا دەردەکەێت لە نزیک شەقامی 120 مەتری هەولێر دوو کەس لە ئۆتۆمبێلێکی ڕەنگ سپی تایبەت دادەبەزن و تەقەی هەوایی دەکەن، بەو هۆیەوە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، لە دوای ئاگادارکردنەوەمان لە لایەن چەند هاونیشتمانییەکی شاری هەولێر، بە بیستنی تەقە کردن لە نزیک شەقامی خێرای 120 مەتری، بۆمان دەرکەوت ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (mg) ڕەنگ سپی هەڵگری تابلۆی هەولێر، دوو سەرنشینی تێدا بوو بە شێوەی هەڕەمەکی تەقە دەکەن. ئەمەش وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لایەنێکی سیاسی دیاریکراو، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆلینەوەی هەولێر توانرا هەردوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. ح. ص) و (س. ت. ت) دەستگیر بکرێن.
زانیاریی زیاتر: پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دووکەسەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند: تۆمەتبارەکان بە پێچەوانەی ڕێنماییەکان و بڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، ببوونە هۆکاری دروستکردنی پشێوی و بڵاوکردنەوەی دڵەڕاوکێ لەناو هاونیشتمانیانی شاری هەولێر. ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هاونیشتمانیانی پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکاتەوە کە هەر کەس و لایەنێک ببێتە هۆکاری پشێوی و تێکدانی ئارامی پارێزگای هەولێر ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و داوا لە تەواوی لایەنە سیاسیەکان و هاونیشتمانیانیش دەکات پەنا نەبەنە بەر تووندوتیژی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





