
دیمەنی دیزایینکراوی پڕۆژەکە
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی بەهێز کردنی ژێرخانی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری مۆدێرن و ناوازە لەسەر چیای سەفین دروست دەکرێت.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە پلانەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان فرەچەشنکردنی سەرچاوەی داهاتە، لەو چوارچێوەیەشدا بایەخی تایبەتی بە کەرتی گەشتیاری داوە، ئەمەش وایکردووە ئەو ژمارەی ئەو گەشتیارانەی ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە لە ساڵی 2019 بۆ ساڵی 2024، لە سێ ملیۆن و 100 هەزار گەشتیارەوە بۆ هەشت ملیۆن گەشتیار بەرز ببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: دڵدار حەسەن ناسر، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری شەقڵاوە، بە ئاڤای گوت، پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەسەر چیای سەفین دروست دەکرێت، پڕۆژەکە ماستەر پلانی بۆ ئامادە کراوە و لە داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە نزیکەی هەزار یەکەی گەشتیاری لەخۆگرتووە، ئەمانە بەشێکن لە پێکهاتەی پڕۆژەکە:
٠ چوار هۆتێلی چوار ئەستێرەیی.
٠ شەش دەریاچەی دەستکرد.
٠ ژمارەیەک زۆر لە باخچە و چێشتخانە و کافتریا و کەپر و کۆشکی گەشتیاری و شوێنی دانیشتنی گەشتیاران.
٠ ڕێڕەوی ڕۆیشتنی پیادە.
٠ ژمارەیەک شوێن و گۆڕەپانی یاری وەرزشی.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سێ تەلەفریک لە هەردوو دیوی سەفین بەرز دەبێتەوە بۆ ناو پڕۆژە گەشتیارییەکە:
٠ یەکەم تەلەفریک: لە نزیک گوندی قەڵاسنج بۆ ناو پڕۆژەکە، درێژییەکەی نزیکەی سێ کیلۆمەترە.
٠ دووەم تەلەفریک: لە ناو شەقڵاوە بۆ لووتکەی کایسا کە بەرزترین لووتکەیە لە چیای سەفین، درێژی ئەو تەلەفریکە زیاتر لە شەش کیلۆمەترە.
٠ سێیەم تەلەفریک: لە ناو شەقڵاوە دەچێتەوە ناو پڕۆژە گەشتیارییەکە و درێژییەکەی نزیکەی سێ هەزار و 800 مەترە.
بۆچی گرنگە: ئەم پڕۆژەیە هاندەر دەبێت بۆ ئەوەی دەیان هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان و شەقڵاوە بکەن، هاوکات سەدان هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





