
دیمەنی گەنمەشامی و قەڵای هەولێر
ئاڤا نیوز
هاوردەکردنی گەنمەشامی بۆ هەولێر بەشێوەیەکی کاتی قەدەغە کرا، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێریش لەوبارەیەوە دەڵێت: چاودێری بازاڕ دەکەین، هەرکاتێک نرخەکان زۆر بەرزبوونەوە و کاریگەری لەسەر کارگەکانی ئالیک دروست کرد، قەدەغەکە هەڵدەگرین.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەتای ئەم هەفتەیە ژمارەیەک لە جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر کە ئەمساڵ بڕێکی زۆری بەرووبوومی گەنمەشامیان هەبووە، نیگەران بوون لە دابەزینی بەرچاو لە نرخی گەنمەشامی، داوایان لە ئاڤا میدیا کرد دەنگیان بگەیەنین بە لایەنی پەیوەندیدار. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بەشێوەی کاتی هاوردەکردنی گەنمەشامی قەدەغە کرد.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: بە ئامانجی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و پشتگیریکردنی جووتیاران، بڕیارمان دا، لە کەرەنتینەی کشتوکاڵییەکانی شێراوە، زورگەزراو، خازر، ڕێگری لە هاوردەکردنی گەنمەشامی بکرێت.
هێمن سەید موراد دەشڵێت: چاودێری بارودۆخی بازاڕ دەکەین، هەرکاتێک نرخی گەنمەشامی بە شێوەیەک بەرزبووەوە کە کاریگەری لەسەر کارگەکانی ئالیک دروست بکات، قەدەغەی هاوردەکردن هەڵدەگرین.
بۆچی گرنگە: قەدەغەی هاوردە کردنی گەنمەشامی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی گەنمەشامی لە بازاڕەکان، ئەمەش وادەکات جووتیاران دووچاری زیان نەبنەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا نرخی تۆنێک گەنمەشامیی پلە یەک تەنیا 360 هەزار دینارە، و پلە دووەکەی ناگاتە 300 هەزار دینار، ئەم نرخەش بۆ جووتیاران قازانجێکی ئەوتۆی تێدا نییە و هەندێ لە جووتیارانیش بەم نرخانە دووچاری زەرەرمەند دەبن.
ئەمەش بزانە: هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی گەنمەشامی دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامیی هاوردەکردنی گەنمەشامیی بیانی، بە تایبەت لەسەر ئاستی عێراق لە حەویجە و لە دەرەوەش لە نەرجەنتینەوە هاوردە دەکرێت، هاوکات ڕێگریکردنی حکومەتی عێراق لە هەناردەکردنی گەنمەشامیی هەرێم بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






