
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایدەگەیەنێت، چوونی شاندێکی 'کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی' بۆ دوورگەی ئیمرالی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و گوێگرتن لە سەرنج و پێشنیازەکانی ئۆجەلان لە زاری یەکەمەوە، پرۆسەی ئاشتی بەرەو پێشتر دەبات و وەک مەهەپە بەشداری لەو سەردانەدا دەکەن. هاوکات لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش، باخچەلی قسەی نوێی هەیە.
لێدوانی فەرمی: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕەتی کردەوە هیچ جۆرە ناکۆکی و کێشەیەک لەنێوان پارتەکەی و ئاک پارتیی دەسەڵاتداری تورکیادا هەبێت، لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و جەختی لەوەش کردەوە بەردەوام دەبن لە هاوپەیمانیەتییەکەیان.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: باخچەلی باسی لەوەش کرد بانگەشەکردن لەلایەن ژمارەیەک لە میدیاکانەوە بۆ ئەوەی کە گوایە ناکۆکی لەنێوان ئۆجەلان و دەمیرتاش هەیە لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، بۆ زیانگەیاندنە بە پرۆسەکە و دەڵێت: کارەکانی کۆمیسیۆنەکە گەیشتوونەتە کۆتایی و هیوادارین چوارچێوەیەکی یاسایی و سیاسیی و دیموکراسی بۆ ئەم قۆناغە نوێیە دابنرێت. پێویستە لیژنەکە گوێ لە سەرنج و پێشنیازەکانی ئۆجەلانیش بگرێت.
پێویستە ئەمەش بزانیت: دوای گوتارەکە و چوونە دەرەوە باخچەلی لە هۆڵی فراکسیۆنی پارتەکەی، لەبارەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کە تانەی وەزارەتی دادی تورکیای ڕەت کردەوە بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش، بە میدیاکانی ڕاگەیاند: ڕێکاری یاسایی گەیشتووەتە ئەنجام و ئازادکردنی بۆ تورکیا بەخێر دەگەڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




