وەزیری پەروەردە: دوو ملیار دینار بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکووک خەرج کراوە
- هەواڵ
- 4 تشرینی دووەم

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردە دەڵێت، "کەرکووک لە ناو چەقی پرۆژە ستراتیژییەکانی کەرتی پەروەردەیەدایە، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو ملیار دیناری بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکووک خەرج کردووە".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ سێشەممە 04-11-2025، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ گوێگرتن لە داوکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خوێندنی کوردی لە کەرکووک سەردانی شارەکەی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیاری پەروەردەکە کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: لە کابینەی نۆیەمدا کۆمەڵێک کاری گرنگ بۆ کەرکووک کراوە و دەرەنجامی پاڵپشتییەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وای کردووە هەزار و 500 قوتابی لە خوێندنی عەرەبییەوە بگەڕێنەوە بۆ خوێندنی کوردی، چونکە حکومەت پشتگیریی تەواوی خوێندنی کوردی دەکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئالان حەمەسەعید، هەزار و 33 مامۆستا لە خوێندنی کوردی لە کەرکووک بوونەتە گرێبەست. لەبارەی ژمارەی قوتابیانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، وەزیری پەروەردە دەڵێت، "ژمارەیان زیاترە لە 100 هەزار قوتابی".
ئالان حەمەسەعید دەشڵێت، "کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دینار پێداویستیی بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکووک دابین کردووە، ئەمە جیا لە دامەزراندنی ژمارەیەک سەرپەرشتیاری پەروەردەیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






