حەوت دەستگیرکراوی لالەزار بێسەروشوێنن و یەکێتی ڕێگە نادات هیچ کەسێک سەردانیان بکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ئێستا ڕێگە بە دەستەی مافی مرۆڤ نادرێت سەردانی لاهوور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار بکەن، لەبارەی دۆخی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، "شوێنی زیندانەکەیان زۆر خراپ بوو، بەهۆی خراپی شوێنەکە و نەبوونی هەواگۆڕکێ و شێداری و بۆنی ناخۆش، پۆڵاد شێخ جەنگی دووچاری هەناسەتەنگی ببوو بۆیە بردیان بۆ نەخۆشخانە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ پێشتر زۆرینەی ئەو کەسانەی لە شەوی هێرشەکەی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر لالەزار دەستگیر کرابوون، لە زیندانی ئاسایش لە کانی گۆمە ڕاگیرابوون، بەڵام بەپێی قسەی کەسوکاریان بەشێکیان گواستراونەتەوە زیندانەکانی دیکە، ئێستا نازانن لە لای کۆماندۆن یان لە دژەتیرۆرن، دەڵێن: "نازانین شوێنەکەیان کوێیە".
لێدوانی فەرمی؛ سلێمان موحسین، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە ئاڤای ڕاگەیاند، حەوت کەس لە گیراوانی لالەزار تا ئێستا ڕێگە بە کەسوکاریان نەدراوە سەردانیان بکەن و بیانبینن.
سلێمان موحسین دەڵێت، "لە هێرشەکەی یەکێتی بۆسەر لالەزار 200 کەس دەستگیرکران بەڵام تاوەکو ئێستا ئامارێکی ڕاست و دروست بە ئێمە نەدراوە، لە یەکەم سەردانماندا 163 کەس لای ئاسایش بوون، وتیان ئەوانی دیکە لای دژەتیرۆر و کۆماندۆن، لە شوێنی دیکە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرا، ئەوە چەند مانگ تێپەڕیووە تا ئێستا چارەنووسی بەشێکیان نازانین چییە.
لەبارەی دۆخی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی براشی، سلێمان موحسین دەڵێت: شوێنی زیندانەکەیان زۆر خراپ بوو، بەهۆی خراپی شوێنەکە و نەبوونی هەواگۆڕکێ و شێداری و بۆنی ناخۆش، پۆڵاد شێخ جەنگی دووچاری هەناسەتەنگی ببوو بۆیە بردیان بۆ نەخۆشخانە.
تا ئێستاش لاهوور شێخ جەنگی دادگایی نەکراوە، هیچ هیوایەکیشیان بە کەسوکاری و پارێزرەکەی نەداوە کەی دادگایی دەکرێت.
ئاڤا قسەی لەگەڵ ئەندامێکی خانەوادەکەیان کرد، گوتی: "دۆخیان خراپە، تەنانەت تاوەکو چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پۆڵاد شێخ جەنگی ئۆکسجینی هەر بەسەرەوە بوو".
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە؛ لەبارەی پارەکەی یانەی نەورۆزیش کە شەوی هێرشەکەی سەر لالەزار هێزەکانی یەکێتی بردیان، سلێمان موحسین دەڵێت: "لاهوور شێخ جەنگی بە سەرۆکی دەستی مافی مرۆڤ گوتووە، شەوی هێرشەکە بە هێزە ئەمنییەکانی گوتووە دوو ملیۆن و 350 هەزار دۆلار لە ژوورێکە و نەسووتاوە، ئەو پارە هی یانەی نەورۆزە و بیپارێزن، ئیتر دوای ئەوە پارەکە دیار نەما و براوە".
ئێستا بەهۆی بردنی ئەو پارەیەوە یانەی نەورۆز کەوتە قەیرانێکی سەختی داراییەوە و زۆر نەمابوو ئەو یانەیەی سلێمانی، کە هیوای هەموو گەنجەکانی ئەو شارەیە، بپوکێتەوە و نەتوانێت لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەردەوام بێت.
پاشان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بوو بە فریادڕەسی هیوای گەنجانی سلێمانی و نەیهێشت ئەو خۆشی و جۆش و خرۆشەی سلێمانی دامرکێتەوە، بڕیاریدا مەشخەڵی ئاگری یانەی نەورۆز بەردەوام بێت.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاریدا بڕی 450 ملیۆن دینار وەک پاڵپشتی دارایی بە یانەی نەورۆز ببەخشێت، بەمەش ئەو قەیرانەی بۆ یانەی نەورۆز دروستکرا چارەسەری کرد.
باکگراوند: شەوی 22ـی ئاب هێزێکی زۆری دژەتیرۆر و کۆماندۆی یەکێتی هێرشیان کردە سەر شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی لە تەنیشت هۆتێل لالەزار، بەو هۆیەوە خۆی و پۆڵادی برای و چەند کەسێکی دیکەی نزیکی دەستگیرکران و چەند کەسێکیش کوژران و بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ڕفاندنی گەنجێکی چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانی یەکێتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆخی ئارام قادر دوای پێنج مانگ لە زیندان ئاڤا؛ ئاشکرای دەکات
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ڕفاندنی گەنجێکی چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانی یەکێتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆخی ئارام قادر دوای پێنج مانگ لە زیندان ئاڤا؛ ئاشکرای دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لەبارەی ڕۆژانی پشوو لەکاتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردن بڕیاری دا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ چیرۆکی ئەو گوندەی تا ئێستا هێڵی ئینتەرنێتیان نییە





