شۆفێرێکی تەکسی 20 هەزار دۆلاری لێ ون دەبێت و منداڵێکی خاوەنپێداویستی تایبەت بۆی دەدۆزێتەوە
- هەواڵ
- 4 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی جیاوازدا لە شاری هەولێر، دوای ئەوەی شۆفێرێکی تەکسی بڕی دوو دەفتەر دۆلاری (20 هەزار دۆلار) لێ ون دەبێت، بە هەوڵی هێزەکانی پۆلیس تەواوی پارەکە بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی؛ ڕووداوەکە ڕۆژی 27ی تشرینی یەکەم (مانگی 10) ڕوویداوە، کاتێک شۆفێرێکی تەکسی بە ناوی "هەڵۆ" جانتایەکی پڕ لە لیرەی تورکی، کە بەهاکەی نزیکەی 20 هەزار دۆلار بووە، پێسپێردراوە بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە بازاڕی زێڕینگرانی هەولێر.
چی ڕووی دا؟ لە کاتی ڕۆشتنیدا، لە ترافیکلایتی شەقامی شۆڕش (60 مەتری)، شوفێرەکە بۆ ماوەیەک دەوەستێت. لەو کاتەدا کەسێک لێی نزیک دەبێتەوە و پرسیاری ناونیشانێکی لێدەکات. هەڵۆ بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسە، لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزێت، بەڵام بەبێ ئاگاداری خۆی، جانتاکەی لێ دەکەوێتە خوارەوە.
دوای ئەوەی شۆفێرەکە شوێنەکە جێدەهێڵێت، یەکێک لەو منداڵانەی کە لەسەر ترافیکلایتەکان کار دەکات و خاوەن پێداویستی تایبەتە (نابیست و نابێت)، جانتاکە دەدۆزێتەوە. کاتێک جانتاکە دەکاتەوە، بڕێکی زۆر لیرەی تێدا دەبینێت. منداڵەکە، کە لە بەهای پارەکە تێناگات، لیرەکان هەڵدەگرێت و جانتاکە فڕێ دەدات.
دواتر، منداڵەکە ڕوو لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دەکات و بە ئاماژە داوا لە خاوەنەکەی دەکات کە بزانێت ئەو پارانە چین و نرخێکیان هەیە یان نا. بەڵام خاوەنی نووسینگەکە، تەنها بڕی 10 هەزار دیناری عێراقی پێدەدات و تەواوی لیرەکان بۆ خۆی هەڵدەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لە لایەکی ترەوە، شۆفێرە تەکسییەکە دوای ئەوەی بە ونبوونی پارەکە دەزانێت، هێزەکانی پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە. تیمەکانی نەهێشتنی تاوان (موکافەحە) دەستبەجێ دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن و لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە، وردەکاری ڕووداوەکە ئاشکرا دەکەن. دوای بەدواداچوون، هێزەکان دەگەنە نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوەکە و دراو و لیرەکان وەردەگرنەوە و ڕادەستی خاوەنەکەی دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی هەسەدە بۆ ئاڤا: ئاگربەست بۆ ماوەی یەک مانگ درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی هەسەدە بۆ ئاڤا: ئاگربەست بۆ ماوەی یەک مانگ درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران





