
دیمەنی دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە؛ وەک دەردەکەوێت دووکەڵێکی زۆر لە شوێنەکە بەرز دەبێتەوە
ئاڤا نیوز
فڕۆکەیەکی کارگۆ [ ئەو فڕۆکانە تایبەتن بە گواستنەوەی شتومەک] ماوەیەکی کەم دوای بەڕێکەوتن لە فڕۆکەخانەی لۆوڤڵ لە ویلایەتی کنتاکی لە ئەمریکا، کەوتەخوارەوە، یەک پارچە بوو بە ئاگر و بەر چەندین باڵەخانە کەوت، بەهۆی ڕووداوەکەوە حەوت کەس گیانیان لەدەست دا و 11ی دیکە بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: ئێندی بیشێیر، فەرمانڕەوای ویلایەتی کنتاکی ڕایگەیاند: ماوەیەکی کەم دوای بەڕێکەوتنی، فڕۆکەکە کەوتووەتە خوارەوە و تیمی فڕۆکەوانیی فڕۆکەکە 28 کەس بووە و دووانیان ونن. ئەو دەشڵێت، "برینداران گوازراونەتەوە نەخۆشخانە و چارەسەری وەردەگرن".
زانیاریی زیاتر؛ لە دیمەنەکاندا دەبینرێت ماوەیەکی کەم دوای بە ڕێکەوتن، ئاگر لە بزوێنەری فڕۆکەکە دەکەوێتەوە، دوای ئەوەی بەر باڵەخانەیەک دەکەوێت، یەک پارچە دەبێت بە ئاگر، دواتر هەر بەم شێوەیە سەدان مەتر دەڕوات و بەر دەیان باڵەخانەی نزیک لە فڕۆکەخانەکە دەکەوێت، بەم جۆرەیش ئاگر زۆربەی ناوچەکە دەگرێتەوە و زیانی زۆر بە چەندین شوێن دەگات.
ئەمەش بزانە؛ فڕۆکەکە لە جۆری (MD-11)یە، 34 ساڵە خراوەتە کار و لە 2006ەوە کراوە بە فڕۆکەی کارگۆ، بە خێرایی 340 کیلۆمەتر خۆی کێشاوە بە باڵەخانەکاندا.
لە لایەکی دیکەوە: دوای ڕووداوەکە، فڕۆکەخانەکە کە سێیەم چڕترین فڕۆکەخانەی کارگۆیە لە ئەمەریکا، بە شێوەیەکی کاتی بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




