سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی "ڕێڕەوی ژیان" دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە 5-11-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی "ڕێڕەوی ژیان" لە هەولێر دادەنێت.
بۆچی گرنە؛ پرۆژە گەورەکە شوێنی کۆبوونەوەی ئاو و ئاوەڕۆ بۆ ناوچەیەکی جوان و گەشتیاریی سەرنجڕاکێش لە هەولێر دەگۆڕێت.
ژمارەکان وادەڵێن: ئاوی پرۆژەکە لە سێ دەریاچە پێکهاتووە و بە دوو ڕێڕەو دابەش دەكرێت و بەشێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێردا دەسوورێتەوە، کۆی ڕووبەری تەرخانکراو 101,600 مەتر دووجایە، هاوکات پانی ڕێڕەوی پرۆژەکە لەنێوان 15 بۆ 25 مەترە، هەرچی قووڵییەکەیەتی؛ پێنج مەترە.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەی ڕێڕەوی ژیان لەلایەن ئەندازیارایانی ناوخۆیی و ڕاوێژکارانی ئیتاڵییەوە دیزایین کراوە، لە گەڕەکی شاوەیس و سێبەردان دەستپێدەکات تا دەگاتە ڕێگای سەرەکیی کەرکووک و دواتر ڕێگای مەخموور.
ئەمەش بزانە: شوێنی پرۆژەکە هەندێکجار دەبوو به شوێنی فڕێدانی زبڵ و پاشماوە و کۆبوونەوەی ئاوەڕۆ، لە وەرزی هاوین وشک و لە زستانیشدا وەک زەلکاوێکی لێ دەهات، ئێستا دەکرێتە پرۆژەیەکی جوان و دەگۆڕدرێت بە "ڕێڕەوی ژیان"، ئەمە جگە لە چاندنی دار و سەوزایی، کردنەوەی چێشتخانە و کافێ لە شوێنەکە.




زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشەخۆراکی 500 هەزار کەس ڕادەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
4 تشرینی دووەم

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشەخۆراکی 500 هەزار کەس ڕادەگیرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: لەم هەڵبژاردنە مەحاڵە ساختەکاری بکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئەمریکا حەوت کەس گیانیان لەدەست دا





