ڕۆژنامەیەکی نزیک لە ئاکپارتی وەڵامی باخچەلی دەداتەوە: "با شاندەکەی پەرلەمان نەچێتە ئیمرالی"

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەیەکی نزیک لە ئاکپارتی وەڵامی باخچەلی دەداتەوە: "با شاندەکەی پەرلەمان نەچێتە ئیمرالی"

دەوڵەت باخچەلی

ئاڤا نیوز

 

(یەنی شەفەق) کە نزیکترین ڕۆژنامەیە لە ئاکپارتیی  پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە وەڵامی دەوڵەت باخچەلیی هاوپەیمانی ئەردۆغان کە ڕۆژی سێشەممە وتی "با شاندێکی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە بچێتە ئیمڕاڵی"، ئەمڕۆ وەک مانشێتی سەرەکی و لە لاپەڕەی یەکەم بە گەورەیی نووسیوویەتی "با کۆمیسیۆنەکە نەچێتە ئیمڕاڵی".

 

وێنە گەورەکە: یەکێک لە داواکارییە بەردەوامەکانی دەمپارتی چوونی شاندێکی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسییە بۆ لای ئۆجەلان و ڕۆژی سێشمەممەش دەوڵەت باخچەلی گڵۆپی سەوزی بۆ ئەمە هەڵکرد. کەچی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق بە توندترین شێوە دژی ئەمە دەوەستێتەوە. 

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی یەنی شەفەق لە ژمارەی ئەمڕۆ 5-11-2025 بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بدات کە زۆربەی بەشداربووانی ڕاپرسییەک دژی چوونی شاندێکی کۆمیسیۆنەکەن بۆ لای ئۆجەلان، لە لاپەڕەی یەکەم وەک مانشێتی سەرەکی نووسیوویەتی "با شاندی کۆمیسیۆنەکە نەچێتە ئیمڕاڵی".

 

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە بەم جۆرە لەلایەن ڕۆژنامەکەوە، دەنگدانەوەیەکی زۆری لێ کەوتووەتەوە و ژمارەیەک لە چاودێرانی سیاسی وای بۆدەچن ئەمە ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو پارتە هاوپەیمانە دەردەخات لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە. 


ئەمەش لە کاتێکدایە هەر دوێنێ باخچەلی ڕەتی کردەوە هیچ جۆرە ناکۆکییەک لەنێوان ئەوان و ئاکپارتیی هاوپەیمانیاندا هەبێت و بەردەوام دەبن لە هاوپەیمانییەتییەکەیان.

 

پێویستە ئەمەش بزانیت: یەنی شەفەق ئاماژەی بەوە داوە ڕاپرسییەکە لەلایەن کۆمپانیای ڕاپرسیی ئارێدا سورڤەی مانگی ڕابردوو بە بەشداری 1100 کەس ئەنجام دراوە. لە سەدا 76.7ی بەشداربووان دژی چوونی شاندێکی کۆمیسیۆنەکە وەستاونەتەوە بۆ لای ئۆجەلان و پێیانوابووە زیان بە پرۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت. لە بەرامبەردا تەنیا لە سەدا 23.3ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە لەگەڵ ئەوەدا بوون شاندی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی سێشەممە باخچەلی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: پێویستە شاندێکی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە و لە زاری یەکەمەوە گوێ لە سەرنج  و پێشنیازەکانی بگرێت. ئێمە وەک مەهەپە ئامادەین بۆ ئەمە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ