ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ڕێڕەوی ژیان لە شاری هەولێر وەڵامی پرسیارێکی عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا میدیای دایەوە و ڕایگەیاند: "لە ڕۆژانی داهاتوو پرۆژەی نوێمان دەبێت."
وێنە گەورەکە؛ کردنەوەی دەیان پرۆژەی گەورە و ستراتیژی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستان، مەسرور بارزانی، بووەتە جێی سەرنج و گفتوگۆی گەرمی نێو خەڵک و میدیاکان. ئەم جوڵە خێرایەی ئاوەدانکردنەوە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتووەتەوە و وای کردووە پرسیارێکی نوێ ببێتە بەشێک لە گفتوگۆی ڕۆژانەی هاوڵاتییان: "ئاخۆ سبەی سەرۆکوەزیران چ پرۆژەیەک دەکاتەوە؟".
لێدوانی فەرمی؛ پەیامنێری ئاڤا لێی پرسی: سبەیت کردووەتە ترێند و هەر ڕۆژە و پرۆژەیەکی نوێ دەکەیتەوە، ئەی سبەی چ پڕۆژەیەکت هەیە؟ لە وەڵامدا مەسرور بارزانی بەدڵخۆشی و دەم بە پێکەنینەوە گوتی: نازانم سبەی بەڵام لە ڕۆژانی داهاتوو پڕۆژەی نوێمان دەبێت.
لەلایەکی دیکە؛ لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا کە: لەناو سۆشیاڵ میدیای کوردی و عەرەبیشدا بووەتە تردێند، بەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەر پرۆژەیەک دەکاتەوە دەبێت گووگڵ دووبارە نەخشەکانی ئەبدەیت و نوێ بکاتەوە، سەرۆکوەزیران گوتی: هیوادارین بەردەوام بین، بە پاڵپشتی خەڵکی کوردستان و ئەو متمانەیەی کە پێیان داوین ئێمەش ئەرکی خۆمانە کە بتوانین زیاتر خزمەتیان بکەین".
ئەمەش بزانە؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 5-11-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی "ڕێڕەوی ژیان" لە هەولێر دانا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی هەسەدە بۆ ئاڤا: ئاگربەست بۆ ماوەی یەک مانگ درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی هەسەدە بۆ ئاڤا: ئاگربەست بۆ ماوەی یەک مانگ درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران





