لە بەسرە باندێکی ماددە هۆشبەرەکان ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەوە؛ بریندار هەیە
- هەواڵ
- 5 تشرینی دووەم

ئەو کەسانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیر کران
ئاڤا نیوز
لە کاتی ڕاوەدوونانی تۆڕێکی بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان لەناو کێڵگەیەکدا لە ڕۆژئاوای پارێزگای بەسرە، پێنج کارمەندی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان باری تەندروستی ناجێگیرە.
وێنە گەورەکە: عێراق دەیان ساڵە وەک ڕێڕەوێکی ترانزێتی ماددە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستان و ئێرانەوە بۆ ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو بەکاردەهێنرێت، لەدوای ساڵی 2003ـەوە بووەتە بەکارهێنەرێکی سەرەکیی جۆرەها ماددە هۆشبەرەکان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هێزێکی هاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان و فەوجی "سوات" بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ گرووپێک کە گومانی ئەوەیان لێدەکرا ئەندامی "تۆڕێکی بازرگانی و دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکان" بن، ڕووبەڕووی تەقەکردن بوونەتەوە.
چی ڕوویدا: ئەم تۆڕە، کێڵگەیەک لە ناوچەی خۆر زوبێر لە ڕۆژئاوای بەسرەی وەک شوێنێکی خۆحەشاردان و بارەگا بەکارهێناوە. پێکدادانەکە بووە هۆی برینداربوونی پێنج کارمەند، چواریان لە فەوجی سوات و یەکێکیان لە نەهێشتنی تاوان، کە ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.
لەهەمان کاتدا: هێزەکە توانیویەتی حەوت تۆمەتبار لەناو کێڵگەکە دەستگیر بکات. لەناو کێڵگەکەدا، دوو ژنی سووریش دۆزرانەوە کە بە شێوەیەکی نافەرمی نیشتەجێ بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەقەکردنەکە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەناو کێڵگەکە، بەڵام تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانییان کۆنترۆڵی بکەن و ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بۆ ناوچە کشتوکاڵییەکان بگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






