
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە گڵۆپی سەوزی بۆ ئازادکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش هەڵکرد، ئەردۆغان ڕایگەیاند: "تورکیا وڵاتێکی یاسا سەروەرە، دەسەڵاتی دادوەری چ بڕیارێک بدات، پابەند دەبین پێوەی".
وێنە گەورەکە: ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و ئەوانەی بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ ڕژانە سەرشەقام لە کاتی گەمارۆدانی کۆبانێ لەلایەن داعش، نۆ ساڵە زیندانی کراون، یەکێک بووە لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئەو جوڵە سیاسییەی ئێستا دەم پارتی نوێنەرایەتی دەکات و یەکێکە لەو داواکارییانەش کە بە پێویستی دەزانێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و ڕۆژی سێشەممە باخچەلی ڕایگەیاند: ئازادکردنی دەمیرتاش بەخێر دەگەڕێت بۆ تورکیا.
لێدوانی فەرمی: لە دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی لە وەڵامی پرسیارێکدا ڕایگەیاند: "تورکیا وڵاتێکی یاسا سەروەرە، دەسەڵاتی دادوەری چ بڕیارێک بدات، پابەند دەبین پێوەی".
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: 3-11-2025 دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داواکارییەکەی وەزارەتی دادی تورکیای ڕەت کردەوە کە تانەی دابوو لە بڕیاری دادگاکە بۆ ئازادکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش. هەرچەند بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ڕووی یاساییەوە تورکیا پابەند دەکات بە ئازادکردنی دەمیرتاش، بەڵام پێشتریش هەمان دادگا بڕیاری لەم جۆرەی لەسەر دەمیرتاش داوە، بەڵام ئەوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەرپرسانی باڵای تورکیا ڕەتیان کردەوە دان بەو بڕیارانەدا بنێن و پابەند بن پێیانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا میدالیای پۆشکین بە پڕۆفیسۆرێکی کورد دەبەخشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
4 تشرینی دووەم

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا میدالیای پۆشکین بە پڕۆفیسۆرێکی کورد دەبەخشێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بۆ ئاڤا: لە ڕۆژانی داهاتوو پرۆژەی نوێمان دەبێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: قۆناغێکی نوێ لە کوردستان هاتووەتە ئاراوە و پێی دڵخۆشم





