بەرپرسێکی شارەوانی: زیاتر لە 275 ملیار دینار بۆ 100 مەتریی سلێمانی خەرج کراوە
- هەواڵ
- 5 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی
ئاڤا نیوز
سێ بەشی کارەکانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەواو بووە و ڕۆژانی داهاتوو بەشێکی ڕێگاکە بە ڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە، ئاڤا زانیاریی ورد لەبارەی خەرجکردنی پارە بۆ ئەو پڕۆژەیە بڵاودەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ساڵی 2012 دیزاینی بۆ کراوە، بەڵام بەهۆی ململانێکانەوە نەتوانرا پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت، تەنانەت بڕی 150 ملیار دیناریشی بۆ خەرج کرا، بەڵام پارەکە دیارنەما. بۆیە لە ڕۆژی 11-07-2020 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا، هاوکات بڕی 400 ملیار دیناری بۆ تەرخانکرد و دەست بە جێبەجێکردنی کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: درێژیی شەقامەکە 37 کیلۆمەترە، 78%ـی پڕۆژەکە تەواو بووە، 78 کیلۆمەتری شەقامەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە، کە تاسڵوجە بە شەقامی تانجەڕۆ دەبەستێتەوە، هاوکات لە ڕێگەی بەرزەپردێکەوە شەقامەکە دەبەستێتەوە بە گەڕەکی بەکرەجۆ.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار نزار تەمەر، بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە بڕی 275 ملیار و 103 ملیۆن و 932 هەزار و 639 دیناری بە 17 پێشینە وەرگرتووە، ئەمەش دەکاتە 60%ـی کۆی گشتیی پارەکە. لەگەڵ ئەوەشدا بڕی 13 ملیار و 367 ملیۆن و 523 هەزار دیناری لە بارمتەی یاسایی پڕۆژەکە بۆ گەڕاوەتەوە کە دەکاتە 75% پارەکە.
زانیاریی زیاتر: شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەپێی ستانداردی جیهانی دروستکراوە، لە شەقامەکە یەک ئۆڤەرپاس، پێنج ئەندەرپاس، یەک بەرزەپرد، حەوت یەکتربڕی دوو ئاستی و 67 ئاوبەری کۆنکرێتی هەیە، چوار سایدی هاتن و چوون بە پانی 21 مەتر و سایدێکی خزمەتگوزاری 10 مەتری هەیە، هەر لاینێکی شەقامەکە سێ مەتر پانە و پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە جێبەجێ دەکرێت.
بۆچی گرنگە: بە تەواوبوونی پڕۆژەکە قەرەباڵغی و کێشەکانی هاتووچۆ لەناو شاری سلێمانی نامێنن و هاتووچۆ ئاسانتر دەکات، جوڵەی بازرگانی و ئابووری دەخاتە شارەکەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






