
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیێنێت، ئەگەر "چوارچێوەی هەماهەنگی" داوای لێبکات ببێتە سەرۆکوەزیران، ئەوا ئامادەیە و لە ئەرکەکە پاشگەز نابێتەوە. هاوکات، مالیکی پێشبینی خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کرد و ڕایگەیاند، "پێکهێنانی حکومەت سەخت دەبێت".
وێنە گەورەکە: بڕیارە سێشەممەی داهاتوو 11ـی 11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، چاوەڕوان دەکرێت تا ڕادەییەک گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسیی عێراق ڕووبدات.
لێدوانی فەرمی؛ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، "ئەرکی ئێستا نەهێشتنی بێئومێدی و گێڕانەوەی چالاکییە بۆ پڕۆسەی سیاسی". لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەگەری کشانەوەی هاوپەیمانێتییەکەی لە ئەگەری نەمانی خۆی لە پۆستەکە، مالیکی وتی: "ئەمە نە بەدەستی منە و نە بەدەستی ئەوان، بەڵام ئەگەر برایان لە دەوڵەتی یاسا یان لە چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریان دا من کاندید بکەن، پابەند دەبم."
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، مالیکی پێشبینی دەکات پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو سەخت بێت، تەنانەت ڕەنگە بگاتە ئاستی "سێیەکی پەکخەر". ئەمەش پێچەوانەی هەندێک پێشبینییە کە دەڵێن حکومەت زووتر پێکدەهێنرێت.
لەهەمان کاتدا: مالیکی پێیوایە کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و ئاڕاستە جیاوازەکان دۆخەکە ئاڵۆز دەکەن. بۆ پێکهێنانی حکومەت، دەبێت گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لە پێکهاتەی زۆرینەدا هەبێت تا کاندیدەکەیان بۆ سەرۆکوەزیران دەستنیشان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





