سەرۆک بارزانی: یەک ملیۆن دەنگ پەیامە، متمانەمان هەیە زیاتر دەهێنین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەیەکی سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد: ئەو یاسایەی هەڵبژاردنی پێ ئەنجام دەدرێت، دادپەروەری نییە، ئێمە سەرەتا بیرمان لە بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمان کردەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بارزانی باسی لەوەکرد یەک ملیۆن دەنگ پەیامە، متمانەمان هەیە زیاتر لەو ژمارەیە دەهێنین کە باسمان کردووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی شەمس لەسەر چەندین بابەتی گرنگ دەدوێت، کە تایبەتن بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا تیشکی خستە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و هۆکاری بڕیاری بەشداریکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان. سەرەتا بەهۆی یاسای هەڵبژاردن کە بە "ناڕەوا و نادادپەروەرانە" وەسفی کرد، بیریان لە بایکۆتکردن کردووەتەوە، بەڵام دوای گفتوگۆ و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تر، بڕیاری بەشداریکردنیان داوە.
- سەرۆک مەسعود بارزانی: ئومێد دەکەم بتوانن لەگەڵ هێزە ڕەسەنەکان هاوپەیمانییەک پێکبهێنن بۆ چاککردنی پرۆسەی سیاسی و هەموارکردنەوەی یاساکان، بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکان بۆ بەدەستهێنانی کورسی نییە، بەڵکو ئامانج لێی گۆڕینی دۆخەکەیە، ئەو پێی وایە پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و سیستمی یەک بازنەیی جێبەجێ بکرێت.
- سەرۆک بارزانی ڕەخنەشی لە یاساکە گرت کە بەگوێرەی پشتبەستن بە کارتی خۆراک کورسییەکان دیاری دەکات، ئەمەش بە نادادپەروەرانە وەسف کرد، باسی لەوەکرد دەبێت لە داهاتوو یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆک بارزانی باسی لە ژمارەی دەنگەکانی پارتی کرد و ڕایگەیاند: لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان، زیاتر لە 800 هەزار دەنگی بەدەست هێنا، ئەمەش بەبێ نەینەوا و کەرکووک و دیالە، کەواتە ئەگەر دەنگی ئەوە پارێزگایانەی لەگەڵ بێت پارتی ملیۆنێک دەنگ تێدەپەڕێنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: گەورە کۆمپانیاکانی جیهان دەهێنینە کوردستان





