سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- هەواڵ
- 7 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە کەرنەڤاڵی پارتی لە هەولێر بە وتەیەکی ئیمام عەلی لەبارەی "ستەم" کۆتایی بە وتارەکەی هێنا و گوتی، "ئەو کاتەی کە دەسەڵاتت هەیە زوڵم مەکە، چونکە زوڵم ئەگەر ئاساییش دەرکەوێ، دواجار دەبێتە هۆی پەشیمانی."
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، پارتی دیموكراتی كوردستان گەورەترین كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی ڕێکخست؛ لە کەرنەڤاڵەکەدا سەرۆک بارزانی وتارێکی لەبەردەم زیاتر لە 60 هەزار کەس پێشکەش کرد و باسی هەڵبژاردن، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان و بەرنامەی پارتی بۆ چوار ساڵی ئایندە کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لەبارەی "ستەم"ەوە وتەیەکی ئیمام عەلی هێنایەوە و گوتی، "ئەو کاتەی کە دەسەڵاتت هەیە ستەم مەکە، چونکە ستەم ئەگەر ئاساییش دەرکەوێ، دواجار دەبێتە هۆی پەشیمانی، چاوەکانت داخستووە و خەوتووی، بەڵام ستەملێکراو بە ئاگایە و دوعات لێ دەکات و چاوی خواش هەرگیز ناخەوێ".
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆک بارزانی باسی پێکهێنانی حکومەتی کرد و وتی، "ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی کوردستاندا تێپەڕیوە، ئەوکات کە ئەنجامەکان ڕاگەیێنران، داوامان لە هەموو لایەکان کرد حکومەتێکی بنکەفراوان دروست بکەین و کوردستان موڵکی هەموومانە، زۆربەیان نەهاتن و ئۆپۆزیسیۆنبوونیان هەڵبژارد، بۆیە بابەتەکە لەسەر پارتی و یەکێتی مایەوە".
گوتیشی، پارتی و یەکێتی لەسەر شێوازی حکومڕانی و دابەشکردنی پۆستەکان قسەیان کردووە، لەسەر خاڵی یەکەم گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، لەسەر خاڵی دووەمیان، داوامکردووە ئەوپەڕی نەرمی بەرامبەر یەکێتی بنوێنن، بەڵام بەداخەوە ئەو زانیارییەی پێشتریش بۆ ئێمە دەهات، کە یەکێتی بە نیازە کات بکوژێت تاوەکو هەڵبژاردنی عیراق تەواو بێت، ئەوکات بیر لەوە دەکەنەوە بێنە حکومەت، بۆیە ئەو هەلومەرجەی بەر لە هەڵبژاردن هەیە، ڕەنگە دوای هەڵبژاردن وەک خۆی نەمێنێت و وەک خۆشی نامێنێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە؛ سەرۆک بارزانی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەوە باسی لەوەکرد، دەبێت ئەو یاسای هەڵبژاردنەی ئێستا هەیە دەبێت بگەڕێتەوە سەر سیستەمی یەک بازنەیی و دەستکاری بکرێت، لەبەر ئەوەی ئەو یاسایە بە کەڵکی ئێمە نایەت، چونکە قبووڵکراو نییە کورسییەک لە هەولێر بە 40 هەزار دەنگ بێت و ڕێژەی بەشداریکردن لە 70 بۆ 80% بێت، بەڵام لە پارێزگایەکی دیکەی عێراق هەمان کورسی بە دوو هەزار دەنگ بێت و ڕێژەی بەشداریش 20% کەمتر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





