كۆمیسیۆن: نزیكەی 600 هەزار كارتی دەنگدان لەلایەن دەنگدەرانەوە وەرنەگیراونەتەوە
- هەواڵ
- 8 تشرینی دووەم

ژمارەیەک کارتی دەنگدای هاووڵاتییان
ئاڤا نیوز
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئاشكرای دەكات، نزیكەی 600 هەزار كارتی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق لەلایەن دەنگدەرانەوە وەرنەگیراونەتەوە، هاوكات دوو ملیۆن و 800 هەزار كارتی نوێی دەنگدانیان دابەشكردووە كە لەم ماوەی دواییدا دەرچوون.
وێنە گەورەكە: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 كەس لە تێكڕای عێراق، مافی دەنگدانیان هەیە، كە یڕیارە ڕۆژی 11ـی ئەم مانگە دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت، و دوو ڕۆژ بەر لەو وادەیەش، دەنگدانی تایبەت لە 9-11-2025 بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: حەسەن هادی، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایكەیاند، "لەكۆی سێ ملیۆن و 400 هەزار كارتی بایۆمەتری بۆ دەنگدەرانی تازە تۆماركراو، زیاتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزار دەنگدەر لە بنكە لاوەكییەكان كارتەكانیان وەرگرتووەتەوە، نزیكەی 600 هەزار كارتی دەنگدانیش ماونەتەوە كە هێشتا لەلایەن خاوەنەكانیان وەرنەگیراوەتەوە."
زانیاریی زیاتر: كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕوونیشی كردووەتەوە، هێشتا كات ماوە لەبەردەم وەرگرتنەوەی كارتەكانی دەنگدان، تەنانەت لە ڕۆژی پرۆسەی دەنگدانیش بنكە لاوەكییەكان كراوە دەبن بۆ پێدانەوەی كارتی بایۆمەتری بە دەنگدەران.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: كۆمیسیۆن ئەو هەواڵانە ڕەت دەكاتەوە كە ڕێگری لە نوێنەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كرابێت، چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانی تایبەت و گشتی بكەن.
ئەمەش بزانە: تا ئێستا زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتی ناوی خۆیان تۆماركردووە بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، خۆتۆماركردنیش هێشتا بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






