ئەمریکا "بەهۆی خراپ مامەڵەکردن" لەگەڵ جووتیارانی سپیپێست بایکۆتی لووتکەی گرووپی 20 دەکات
- جیهان
- 8 تشرینی دووەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت بەهۆی "خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ جووتیارانی سپیپێست" وڵاتەکەی بەشداریی لووتکەی گرووپی 20 ناکات کە بڕیارە لە ئەفریقای باشوور بەڕێوەبچێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: "هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی بەشداری لووتکەی گرووپی 20 لە باشووری ئەفریقا ناکات". هاوکات ترەمپ ئەفریقای باشووری بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کرد، بەتایبەت لەسەر پرسی مامەڵەکردنی وڵاتەکە لەگەڵ جووتیارانی سپیپێست.
زانیاریی زیاتر: بڕیاربوو لە جیاتی ترەمپ جەی دی ڤانسی جێگری بەشداری بکات، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پلانەکانی ڤانس ڕایگەیاندووە، کە ڤانسیش بەشدار نابێت.
ئەمەش بزانە: ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەشداری لووتکەی ساڵانەی سەرکردەکانی وڵاتانی پێشەنگ و گەشەسەندنی ئابووریی جیهان ناکات، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ساڵی داهاتوو لە میامی لە ویلایەتی فلۆریدا ئەمریکا میوانداریکردنی لووتکەی گرووپی 20 بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپی 20 ئەو وڵاتانە کۆ دەکاتەوە کە گەورەترین ئابوورییان هەیە لە جیهاندا، وڵاتانی ئەندام ساڵانە کۆ دەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی دەستپێشخەرییە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، بۆ ئەمساڵ بڕیارە لووتکەکە لە 22 و 23 ئەم مانگە لە ئەفریقای باشوور بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
خاوەن مۆلیدەکانی کەرکووک هەڕەشەی کوژاندنەوەی مۆلیدەکان دەکەن
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە بەهای دۆلار بە ناجێگیری بمێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەفر و سەرما گەشتەکانی بەریتانیا، فەرەنسا و هۆڵەندای پەکخست
11 کاتژمێر لەمەوپێش

فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژانە 10 خولەک وەرزشکردن ڕێگە لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
خاوەن مۆلیدەکانی کەرکووک هەڕەشەی کوژاندنەوەی مۆلیدەکان دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارگەیەکی گەورەی هەولێر سووتا و 20 تیم لە ئەرکدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە دەنگۆیەکی وەزارەتی بەرگری سووریا ڕەتدەکاتەوە: پابەندی دانبەخۆداگرتنین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆکانی ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەرمان وەڵامی تووندمان دەبێت






