
گرافیکی ئاڤا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوایی کۆتاییهاتنی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق، سبەی دەنگدانی تایبەت لە سەرانسەری عێراق بەڕێوەدەچێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 37 ڕۆژە لە بانگەشەی حیزب و لایەن و کاندیدە سەربەخۆکان و ناساندنی کارنامەی چوار ساڵی ئاییندەیان بۆ پەرلەمانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتاییهات، ڕۆژێک بەر لە دەنگدانی گشتیش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: مەریوان محەممەد نەجار، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە دەنگدانی تایبەت ئەنجامدەدرێت و تەواوی ئامادەکارییەکان کراون و ئامێرەکان لە بنکەکان دانراون.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی بڕیاری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان سبەی یەکشەممە دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات بۆ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان، ڕۆژی سێشەممەش دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ، حەوت هەزار و 768 بەربژێر کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن، کە پێنج هەزار و 520 بەربژێرییان پیاو و دوو هەزار و 248ـیان ژنن، لە کۆی 46 ملیۆنی دانیشتووانی عێراقیش تەنیا نزیکەی 21 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، لەکاتێکدا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس ناتوانن بەشداری دەنگدان بکەن، بەهۆی نوێنەكردنەوەی زانیارییەكانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






