زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتی، چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق دەکەن

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتی، چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق دەکەن

بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق

ئاڤا نیوز

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، تا ئێستا 800 چاودێری نێودەوڵەتی، خۆیان تۆماركردووە بۆ ئەوەی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكەن، هاوكات ئەو دەنگۆیانەش ڕەت دەكاتەوە كە ڕێگری لە نوێنەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان كرابێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەپێناو بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی شەفاف و پاك، و ڕێگریكردن لە هەرجۆرە پێشێلكاری و ساختەكارییەك كە زیان بە ڕەوایەتیی پرۆسەكە بگەیێنێت، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەپاڵ پەیڕەوكردنی سیستمێكی نوێی بایۆمەتری كە بەهیچ جۆرێك ڕێگە بە ساختەكاری نادات و هیچ كەسێك ناتوانێت لەجیاتی خودی دەنگدەر، دەنگ بدات، هاوكات پرۆسەكە لەلایەن چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆییەوە چاودێری دەكرێت.

لێدوانی فەرمی: حەسەن هادی، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتی، خۆیان تۆماركردووە بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، خۆتۆماركردنیش بەردەوامە.

ئەو ئەندامەی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆن، ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە گوایە ڕێگری لە نوێنەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كرابێت، چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن لە دەنگدانی تایبەت و گشتیدا بكەن.

زانیاریی زیاتر: لەپاڵ چاودێرانی بیانی، نوێنەری قەوارە سیاسییەكان و ڕێكخراوە ناوخۆییەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردن و میدیا ناوخۆیی و جیهانییەكان، خۆیان بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی دەنگدان تۆمار دەكەن، و لەكاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە، نوێنەریان لەنێو بنكە و وێستگەكانی دەنگدان ئامادە دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ