
نموونەی کارتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 38 هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە، بۆیە لە ڕۆژی دەنگدانیش دەنگدەر دەتوانێت کارتەکەی وەربگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی نوێترین ئاماری تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق, لە ڕۆژی 23-9-2025 تاوەکو ڕۆژی 8-11-2025 ، سێ ملیۆن و 583 هەزار و 697 کارتی نوێی دەنگدان دروستکراون، دەنگدەر دەتوانێت لە ڕۆژی دەنگدانیش کارتەکەی وەربگرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر ئاستی عێراق سێ ملیۆن و 583 هەزار و 697 کارتی نوێی دەنگدان دروستکراون، لەم ڕێژەیە دوو ملیۆن و 781 هەزار و 326 کارت دابەشکراون، هاوکات 802 هەزار و 371 کارت وەرنەگیراونەتەوە، لە هەرێمی کوردستان 38 هەزار و 179 کارتی نوێی دەنگدان لەلایەن دەنگدەرەوە وەرنەگیراونەتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن:
٠ لە پارێزگای هەولێر، 162 هەزار و 230 کارتی نوێ دروستکراون، 149 هەزار و 052 کارت دابەشکراون، 13 هەزار و 178 کارت وەرنەگیراونەتەوە.
٠ لە پارێزگای دهۆک، 91 هەزار و 782 کارتی نوێ دروستکراون، 87 هەزار و 143 کارت دابەشکراون، چوار هەزار و 639 کارت وەرنەگیراونەتەوە.
٠ لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، 134 هەزار و 823 کارتی نوێ دروستکراون، 149 هەزار و 052 کارت دابەشکراون، 20 هەزار و 362 کارت وەرنەگیراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






