ئاڤا نیوز
قیرتاوکردنی ڕێگای ستراتیژی نێوان هەولێر و کۆیە بە فەرمی دەستیپێکرد، کە درێژییەکەی 37 کیلۆمەترە و پێشبینی دەکرێت کاتی گەشتکردن لە نێوان هەردوو شارەکەدا بۆ 27 خولەک کەم بکاتەوە، کە ئێستا نزیکەی یەک کاتژمێرە.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر - کۆیە کە بەتەواوی لەلایەن تیمە ناوخۆییەکانی کوردستانەوە جێبەجێ دەکرێت و ئەمساڵ قۆناغی کارکردنی بە فەرمی دەستیپێکردووە. لە ئێستادا 15 کیلۆمەتر لە ڕێگاکە ئامادەیە بۆ قیرتاوکردن و کۆی درێژیی ڕێگاکەش 37 کیلۆمەتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار کەیفی فارس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەکە لە کۆمپانیای ئاوزان، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "وادەی تەواوبوونی پڕۆژەکە سێ ساڵ و نیوە، بەڵام ئێمە بەڵێن دەدەین کە کەمتر لە وادەی خۆی تەواوی بکەین."
زانیاریی زیاتر: ڕێگاکە بە شێوەی جووتساید دیزاین کراوە و پانی هەر سایدێک 12 مەترە، بەمەش دەرفەت دەدات لە یەک کاتدا سێ ئۆتۆمبێل بە تەنیشت یەکەوە بە ئاسانی بڕۆن، شەقامەکە شەش ئۆڤەر پاس، پێنج ژێر پرد، پردێکی گەورە بە درێژیی 250 مەتر و 160 ئاوبڕی کۆنکرێتی لە خۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






