
دیمەنی دەنگدانی تایبەت. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵای لە ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان بڵاوکردەوە و دەڵێت، سکاڵا لەسەر بوونی پێشێلکارییەکان گرنگە بەتایبەتیش سکاڵای ڕەنگی سوور کە دەبێتە هۆی پووچەڵکردنەوەی دەنگدانی وێستگە یان هەر بنکەیەک کە پێشێلکاری گەورەی تێدا کرابێت.
وێنە گەورەکە: سبەی یەکشەممە بە بەشداری ملیۆنێک و 313 هەزار و 859 کەس دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێت، ڕۆژی سێشەممەی داهاتووش بە بەشداری 20 ملیۆن و 63 هەزار 773 کەس دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە هەردوو ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی، دەنگدەر، کاندید، چاودێری حیزب و هاوپەیمانێتییەکان، دەتوانن سکاڵا لەسەر پرۆسەی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان تۆمار بکەن، بەڵام نوێنەری ڕێکخراوەکان و میدیاکاران لەگەڵ خەڵکی ناعێراقی (واتە بیانی) ناتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.
بەگوتەی کۆمیسیۆن، پێویستە سکاڵاکار بە ناو و واژۆی خۆی سکاڵاکەی بنوسێت و خۆی پێشێلکارییەکەی بینیبێت، بەڕێوەبەری وێستگە یان بنکەی دەنگدانیش پشتیوانی سکاڵاکەی بکات، هەروەها دەبێت لە سکاڵاکەدا بە وردی کات و شوێن و چۆنییەتی پێشێلکارییەکەی بە وردەکاریی تەواوەوە بنوسێت، بەڵگەکانی تایبەت بە سکاڵاکەشی پێویستە هاوپێچ بکات.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕێنماییەکان و دوای وەرگرتنی سکاڵاکان، کۆمیسیۆن بۆ هەر چەند پارێزگایەک لیژنەی تایبەت پێکدەهێنێت، سکاڵاکانیش دابەش دەبن بۆ سێ جۆر:
سکاڵای زەرد؛ ئەو سکاڵایەیە کە بەڵگەی پێویستی لەسەر نییە و هەر لە سەرەتاوە ڕەتدەکرێتەوە.
سکاڵای سەوز؛ ئەم سکاڵایە لەسەر بوونی پێشێلکاریی لەلایەن کارمەندی کۆمیسیۆن یان بوونی بانگەشە لەناو وێستگەی دەنگدان یانیش هێزە ئەمنییەکانەوە، تۆمار دەکرێت و خودی سکاڵاکە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان نابێت، بەڵام پێویست دەکات ڕێکار بگیرێتەبەر و لێکۆڵینەوە لەو سەرپێچییانە بکرێت.
سکاڵای سوور؛ ئەم جۆری سکاڵایە ئاماژە بۆ پێشێلکارییەک دەکات کە مەترسیدارە و ئەگەر بسەلمێنرێت کە ڕاستە، کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت، کاری لەپێشینەش دەدرێت بەم جۆری سکاڵایە و بەدواداچوون و چاودێری تایبەتی ئەم جۆری سکاڵایە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






