
لۆگۆی تایبەتی ئاڤا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
کاتژمێر حەوتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 دەنگدەری تایبەت دەستیپێکرد.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 37 ڕۆژ لە بانگەشەی هەڵبژاردن، وەکو قۆناغی یەکەم پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بە بەشداری یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 دەنگدەری تایبەت لە 836 بنکە دەنگ دەدەن دەستیپێکرد.
ژمارەکان وادەڵێن : ئەو دەنگدەرانەی لە هێزی ئەمنیین، ئەمڕۆ لە سەرانسەری عێراق پڕۆسەکە تایبەت کراوە بەوان و ژمارەکانیان بەمشێوەیە دابەش بووە؛-
دەستەی دەروازە سنوورییەکان: هەزار 596 کەس
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: 597 هەزار و 453 کەس
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان: 124 هەزار و 312 کەس
دەزگای دژەتیرۆری عێراقی: 18 هەزار و 410 کەس
وەزارەتی پێشمەرگە: 145 هەزار و 907 کەس
وەزارەتی بەرگری عێراق: 298 هەزار و 54 کەس
حەشدی شەعبی: 128 هەزار و 127 کەس
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 276 هەزار و 613 دەنگدەری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن، لە 204 بنکەی دەنگدان، بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش بوون:-
٠ هەولێر: 111 هەزار و 839 دەنگدەر لە 79 بنکەی دەنگ دەدەن
٠ سلێمانی و هەڵەبجە: 108هەزار و 344 دەنگدەر لە 82 بنکە دەنگ دەدەن
٠ دهۆک: 56 هەزار و 430 دەنگدەر لە 43 بنکە دەنگ دەدەن
٠ لە پارێزگای نەینەوا: 110 هەزار و 42 دەنگدەر لە 57 بنکە دەنگ دەدەن.
٠ لە پارێزگای کەرکووک: 56 هەزار و 237 دەنگدەری تایبەت لە 29 بنکە دەنگ دەدەن.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بەشێک لە ئاوارەکانی عێراقیش لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە و بەمشێوەیە دابەش کراون بەسەر پارێزگاکاندا؛-
٠ دهۆک: 25 هەزار و 986 دەنگدەر لە 23 بنکە دەنگ دەدەن
٠ هەولێر: 547 دەنگدەر لە سێ بنکە
٠ سلێمانی: پێنج دەنگدەر لە یەک بنکە
بەشێوەیەکی گشتیی تێکڕایان 26 هەزار و 538 ئاوارەن و ئەمڕۆ دەتوانن دەنگ بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






