کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: هەموو بنکەکانی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کراونەتەوە
- کوردستان
- 9 تشرینی دووەم

بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو ئەو بنکانەی بۆ دەنگدانی تایبەت ئامادەکراون، بەبێ کێشە دەنگدان تیایاندا دەستیپێکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 9-11-2025، لە کاتژمێر حەوتی بەرەبەیانییەوە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرانسەری عێراق دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: کاتژمێر حەوتی بەیانی هەموو ئەو بنکانەی بۆ دەنگدانی تایبەت ئامادەکرابوون، بەڕووی دەنگدەران کراونەتەوە و لە هەموو بنکەکانیش ئامێرەکانی دەنگدان بێ کێشە کار دەکەن.
زانیاریی زیاتر: 276 هەزار و 613 دەنگدەری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن، لە 204 بنکە دەنگ دەدەن، بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش بوون:
- هەولێر: 111 هەزار و 839 دەنگدەر لە 79 بنکە دەنگ دەدەن
- سلێمانی و هەڵەبجە: 108هەزار و 344 دەنگدەر لە 82 بنکە دەنگ دەدەن
- دهۆک: 56 هەزار و 430 دەنگدەر لە 43 بنکە دەنگ دەدەن
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەر ئەمڕۆ 26 هەزار و 538 ئاوارە لە هەرێمی کوردستان، لە 27 بنکە دەنگ دەدەن و بەمشێوەیە دابەشکراون بەسەر پارێزگاکاندا:
دهۆک: 25 هەزار و 986 دەنگدەر لە 23 بنکە دەنگ دەدەن
هەولێر: 547 دەنگدەر لە سێ بنکە دەنگ دەدەن
سلێمانی: پێنج دەنگدەر لە یەک بنکە دەنگ دەدەن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






