نەبەرد عومەر: 50%ـی هێزە ئەمنییەکان لە هەولێر بەشدارییان لە دەنگدان کردووە
- کوردستان
- 9 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی ئاسایی و بێ گرفت بەردەوامە و ڕێژەی بەشداریکردنی هێزە ئەمنییەکانیش لە هەولێر تاوەکو کاتژمێر 11, گەیشتووەتە 50%.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی تایبەت لە سەرانسەری عێراق دەستیپێکرد، بەگوێرەی لێدوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دەنگدەران بەشێوەیەکی ئاسان و ئاسایی بەردەوامن لە دەنگدان.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند: لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا سەرجەم گرفتە تەکنییەکانی چارەسەرکراون، بەهۆی ئەو ئاسانکارییەی کراوە تاوەکو ئێستا 60% هێزە ئەمنییەکان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کردووە و بەشێوەیەکی ئاسان بەشداریی لەو پڕۆسەیە دەکەن.
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پەیامنێری ئاڤا باسی لەوەش کرد: لە سنووری پارێزگای هەولێر 111 هەزار دەنگدەری تایبەت هەیە، ئێستا لەو ڕێژەیە 50% هێزە ئەمنییەکان بەشدارییان لە دەنگدان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی دروستبوونی گرفت لە بنکەکانی دەنگدان، نەبەرد عومەر باسی لەوەکرد: 958 وێستگەی دەنگدانی تایبەت هەیە، لەسەرەتای دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدان تەنها چوار وێستگەی گرفتی هونەری هەبوو، دواتر کێشەکان چارەسەر کران.
- تاوەکو کاتژمێر 11 پێش نیوەڕۆ هیچ پێشێلکارییەکی ئاشکرا تۆمار نەکراوە و هیچ کەسێکیش پەیوەندی نەکردووە.
نوێدەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






