بریکاری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر بەهێمنی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 9 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
بریکاری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەهێمنی و بەبێ کێشە بەڕێوەدەچێت. داواش دەکات، "هەموو خەڵک بەشداریی دەنگدان بکەن".
چیرۆکەی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت؛ 276 هەزار و 613 دەنگدەر کە پێکهاتوون لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بریکاری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر بەهێمنی و بێ کێشە بەڕێوەدەچێت.
بریکاری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، "دەنگدان ئەرکێکی نیشتمانییە لەسەر شانی هەموومان، لەهەمان کاتیش مافێکی شارستانی و یاسایی هەموو کەسێکە، بۆیە پێویستە بە گرنگی بەشداریی کارای هەڵبژاردن بکەین و دەنگ بدەین".
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا بۆ ڕۆژنامەوانان، سەربەست لەزگین بە گرنگی زانی دەنگدەرانی کوردستان بەشداریی فراوان بکەن، چونکە "لەبەردەم بارودۆخێکی هەستیارین و بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێین و ئەم هەڵبژاردنە گرنگی تایبەتی هەیە."
لەلایەکی دیکە؛ سەربەست لەزگین، ڕەخنەی لە سیستمی هەڵبژاردن گرت و گوتی، "جێگەی داخە و غەدرێکی گەورە لە سنووری بادینان دەکرێت، چونکە ڕێژەی بەشداری لە دهۆک لە هەموو پارێزگاکانی عێراق زیاترە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەو سیستمەی هەڵبژاردن ژمارەی کورسی کەم بۆ ئەو پارێزگایە دانراوە، بۆیە لە داهاتوو هەوڵدەدەین ئەو یاسایە هەموار بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ژمارەی نوێنەرانمان لە پەرلەمانی عێراق زیاتر بێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






